کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نۆيه‌م كۆبوونه‌وه‌ى پێنج لايه‌نه‌كه بۆ پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم دواخرا
بۆ پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو 8.10.2015 دواخرا
K24 – هه‌ولێر
نۆيه‌م كۆبوونه‌وه‌ى پێنج لايه‌نه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان، بۆ تاووتوێكردنى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، بۆ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى داهاتوو (8.10.2015) دواخرا.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له شاندى دانوستانكارى پارتى، به (K24)ى راگه‌ياند، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى دكتۆر رۆژ نوورى شاوێس، سه‌رۆكى شاندى دانوستانكارى پارتى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه، بۆيه كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
له هه‌شته‌مين كۆبوونه‌وه‌ى پێنج لايه‌نه‌كه، هه‌ريه‌ك له يه‌كێتى، گۆڕان، يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، دوو پێشنيازييان بۆ پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم خسته‌ڕوو، كه تايبه‌ت به دياريكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم بوو.
به گوێره‌ى ئه‌و دوو پێشنيازه نوێيه‌ى لايه‌نه‌كان، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وا سه‌رۆكى هه‌رێم به ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كانييه‌وه له پۆسته‌كه‌يدا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر هات و سه‌رۆكى هه‌رێميش، له‌لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌موارده‌كرێته‌وه‌و سنووردار ده‌كرێن.
دوايين سه‌رنجى پارتيش له‌سه‌ر ئه‌و دوو پێشنيازه نوێيه، له‌سه‌ر زارى نێچيرڤان بارزانييه‌وه رايگه‌ياند، كه حزبه‌كه‌ى پێى وايه، ده‌بوايه ئه‌و پێشنيازانه پێچه‌وانه بووايه، واته ئه‌گه‌ر سه‌رۆك له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێريێت، ده‌سه‌ڵاته‌كانى ته‌شريفى بێت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكيش ده‌نگى بۆ بدات، ئه‌وا به ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌بێت.
له 19ى ئابه‌وه، ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو بووه، به‌ڵام به‌پێى نووسراوى ئه‌نجوومه‌نى شووراى هه‌رێم، كۆتاييهاتنى ويلايه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم به ماناى خلو دانانرێت و سه‌رۆكى هه‌رێم به ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كانييه‌وه له پۆسته‌كه‌يدا ده‌مێنێته‌وه.