پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشڕه‌وى دايه‌

ھێزەكانی پێشمەرگە شەش گوند لە ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای كەركوك كۆنترۆل ده‌كه‌نه‌وه‌.

پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشڕه‌وى دايه‌
پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشڕه‌وى دايه‌

K24 – كه‌ركووك

ھێزەكانی پێشمەرگە شەش گوند لە ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای كەركوك كۆنترۆل ده‌كه‌نه‌وه‌.

لە میانی بەرێوەچونی ئۆپراسیۆنەكە 9 چەكداری داعش كوژران و ژمارەیەكیشیان برینداربوون و بەشێكیشیان بەرەوناوچەكانی خوارووی كەركوك رایانكرد، ھێزەكانی پێشمەرگەش دەستی بە سەر چەندان چەك و ته‌قه‌مه‌نى و ئۆتۆمبیلی چەكدارانی رێكخراوى ده‌وله‌تى ئيسلامى (داعش) داگرت.

به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه‌، پێشمەرگە لە شارەدێی مەنسوریە لە له‌ رۆژئاواى كەركووك و دەورووبەری لە پێشڕه‌وى بەردەوامدان، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدايه‌ داعش ريگا سه‌ره‌كيه‌كانى ناو دێيه‌كانى پڕ كردووه‌ له‌ مينى چێنراو خانووه‌كانيشى بۆمبڕێژكردووه.

چەند كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر پێكدادانێكى سه‌خت له‌نيوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و چه‌كدارانى داعش رووياندا، به‌جۆريك پێشمەرگە توانى شەش دێی ستراتیژی ناوچەكەی لە چنگی داعش ده‌ربهێنێت و به‌ره‌و ئاراستەی باشووری رۆژئاوای كەركووك كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه‌.

لە ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی ناوچەی مەنسوریەو دێیی سەددە و باشووری رۆژئاوای كەركووك، 5 پێشمەرگە شەھید بوون و ھەشتی دیكەش بریندار بوون ،لە بەرانبەردا 9 كەس لە چەكدارانی داعش كوژران كە بەشێك لە كوژراوەكان لاشەكانیان لە كوچەو كۆڵانه‌كانى ئەو دێیانە جێھێشت بوو ژمارەیەكیشیان لێ بریندار بوون ئەوانی دیكەش پاشەكشەیان كرد.

رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه‌، باوه‌ڕى به‌ ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه‌ هه‌يه‌، له‌ ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له‌ سووريا ده‌ركه‌وتن، له‌ حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه‌ عێراق و هێشرشيان كرده‌ سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به‌ دانيشتوانى ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه‌ زياتر له‌ 3 مليۆن كه‌س ئاواره‌ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.