کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داعش گه‌يشته بهنگهلاديش
داعش به‌رپرسياريه‌تى خۆى له كوشتنى هاووڵاتييه‌كى يابانى له بهنگهلاديش راگه‌ياند.
K24- ژوورى هه‌واڵ
داعش به‌رپرسياريه‌تى خۆى له كوشتنى هاووڵاتييه‌كى يابانى له بهنگهلاديش راگه‌ياند.
دواى ئه‌وه‌ى هاووڵاتيه‌كى به‌ره‌گه‌زى يابانى، به ماتۆرسكيلێك له‌لايه‌ن چه‌ند كه‌سانێكى نه‌ناسراوه‌وه ده‌ڕفێندرێت، به‌كوژراوى ده‌دۆزرێته‌وه، چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) به‌رپرسياريه‌تى خۆى له ئه‌نجامدانى تيۆركردنى ئه‌و هاووڵاتييه راده‌گه‌يه‌نن.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (4.10.2015) ماڵپه‌ڕى "سى ان ان"، بڵاويكردووه‌ته‌وه كه هاووڵاتييه‌كى به‌ره‌گه‌ز يابانى به‌ناو "هوشى كيونوا"، ته‌مه‌ن 65 ساڵ، دوێنى شه‌ممه له شارى "ريزول" وڵاتى بهنگهلاديش تيرۆكراوه و پۆليسى ئه‌و شاره‌ش رايگه‌ياندووه كه چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراو به ماتۆر سكيلێكى فڕاندوويانه و دواتر كوشتويانه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: رێكخراوى داعش له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيدا به‌رپرسياريه‌تى خۆى له كوشتنى ئه‌و هاووڵاتيه راگه‌ياندووه و روونى كردووه‌ته‌وه: "ئه‌و هاووڵاتييه په‌يوه‌ندى به وڵاتانى خاچ ههڵگهرهكانهوه هه‌بووه، ئيمه هه‌ر هاووڵاتييه‌ك پشتگيرى له دوژمنه‌كانمان بكات، دهيكوژين".
ماوه‌يه‌كه به چه‌ندان شيوازى جياجيا داعش هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر گيانى هاووڵاتيان، به بيانووى ئه‌وه‌ى پشتگيرى له دوژمنه‌كانيان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و هه‌فته‌يه‌دا بانديكى داعش له وڵاتى ئهسويوپيا هێرشيان كرده سه‌ر دوو هاووڵاتى و كوشتيان.