کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كوێت.. داوا له هاووڵاتيان ده‌كرێ گه‌شته‌كانيان بۆ عێراق رابگرن
دواى تۆماركردنى رێژه‌يه‌ك له هاووڵاتيانى تووشبوو به نه‌خۆشى كۆلێرا له عێراق، حكوومه‌تى كوێت، داوا له هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات، له ئێسته‌دا گه‌شته‌كانيان بۆ ئه‌و وڵاته رابگرن.
K24- ژوورى هه‌واڵ
دواى تۆماركردنى رێژه‌يه‌ك له هاووڵاتيانى تووشبوو به نه‌خۆشى كۆلێرا له عێراق، حكوومه‌تى كوێت، داوا له هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات، له ئێسته‌دا گه‌شته‌كانيان بۆ ئه‌و وڵاته رابگرن.
به‌هۆى بڵابوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا له هه‌ندێ ناوچه‌ى عێراق، حكوومه‌تى كوێت ماوه‌يه‌كه ريكارى پێويستى گرتووه‌ته‌به‌ر به‌جۆرێك ئه‌و كرێكاره عێراقيانه‌ى كه له كوێت كار ده‌كه‌ن پشكنينيان بۆ ئه‌نجام ده‌دن، نه‌وه‌ك نه‌خۆشى كۆلێرايان هه‌بێت بگوازرێته‌وه وڵاته‌كه‌ى و جگه له‌مه‌ش داوا له هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات، گه‌شته‌كانيان بۆ عێراق له ئێسته‌دا رابگرن.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (4.10.2015) ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نيوز، بڵاويكردووه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى كوێت، له‌ترسى گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا، داواى له هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى كردووه گه‌شته‌كانيان بۆ عێراق رابگرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاورده‌كردنى خواردنه‌وه گازييه‌كان و خۆراكى له عێراقه‌وه بۆ كوێت قه‌ده‌خه‌كردووه.
دوێنى شه‌ممه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژينگه‌ى عێراق، رايگه‌ياند كه ژماره‌ى تووشبوانى به‌نه‌خۆشى كولێرا گه‌يشتووه‌ته 851 حاڵه‌ت و هۆكارى زيادبوونيشى بۆ هه‌بوونى ئاوى پيس گه‌ڕانده‌وه له هه‌ندێك ناوچه‌ى عێراق.