ئێف 16ى توركيا رێگا له‌ فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى رووسيا ده‌گرێت

فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى رووسيا ئاسمانى توركيا ده‌به‌زێنێت

ئێف 16ى توركيا رێگا له‌  فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى رووسيا ده‌گرێت
ئێف 16ى توركيا رێگا له‌ فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى رووسيا ده‌گرێت

K24 – هه‌ولێر

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، كه‌ فڕۆكه‌يه‌كى ئێف 16ى وڵاته‌كه‌ى، رێگاى له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى رووسيا گرتووه‌، كه‌ ويستوويه‌تى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ ببه‌زێنێت.

له‌ به‌ياننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (5.10.2015) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌، كه‌ رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو، فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى رووسيا، له‌ جۆرى سوخۆى سو-24، ويستوويه‌تى ئاسمانى وڵاتى توركيا ببه‌زێنێت، به‌ڵام فڕۆكه‌يه‌كى ئێف 16ى سه‌ر به‌ پاسه‌وانى ئاسمانى توركيا، فڕۆكه‌ رووسياى ناچار كردووه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئاسمانى سووريا.

ئاژانسى هه‌واڵى "فرانس 24" بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌ به‌ياننامه‌كدا رايگه‌ياندووه‌، كه‌ به‌هۆى ئه‌و رووداوه‌وه‌، ئه‌نكارا، بانگهێشتى باڵيۆزى رووسياى كردووه‌ و ناره‌زايى توندى وڵاته‌كه‌ى پێڕاگه‌يه‌ندووه‌.

به‌ گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه‌، هاتووه‌ كه‌ فه‌ره‌يدون سينه‌رلى ئۆغلۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆف هاوتا رووسياييه‌كه‌ى، ناره‌زايى توندى وڵاته‌كه‌ى پێڕاگه‌ياندووه‌و گوتوويه‌تى: "بابه‌تى به‌زاندنى ئاسمانى توركيا له‌لايه‌ك فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى رووسيا، له‌گه‌ڵ سكرتێرى گشتى هاوپه‌يمانى ناتۆ تاووتوێ ده‌كه‌ين".

پێشووتريش، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، كه‌ هێرشى ئاسمانى فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كان رووسيا، له‌نێو خاكى سووريا، جێگاى قه‌بوڵ كردن نييه‌ و به‌ "هه‌ڵه‌يه‌كه‌ى كوشنده‌"ى وه‌سفكرد.

رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ سياسييه‌كانى نێوان رووسيا و توركياى ئه‌ندام له‌ هاوپه‌يمانى ناتۆ و به‌شدار له‌ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، له‌ سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ 2011ه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌و ماوه‌يه‌شدا، توركيا داواى رۆيشتنى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سوورياى له‌ ده‌سه‌ڵات كردووه‌.