کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
براوه‌كانى خه‌ڵاتى نۆبڵ له بوارى پزيشكى بۆ ساڵى 2015 راگه‌يه‌نرا
به‌هاى خه‌ڵاته‌كه نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن دۆلارى ئه‌مه‌ريكاييه
K24 – هه‌ولێر
په‌يمانگاى كارۆلينسكاى سويدى، براوه‌كانى خه‌ڵاتى نۆبڵى 2015ى بۆ بوارى پزيشكى راگه‌ياند.
په‌يمانگاى كارۆليسنكاى سويدى له ستۆكهۆڵم، رايگه‌ياند، كه هه‌ر سێ زاناى بوارى پزيشكى ويليام سى كامپڵى ئيرله‌ندايى، ساتوشى ئۆموراى ژاپۆنى و يۆيۆ توى چينى، براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵن له بوارى پزيشكى بۆ ساڵى 2015.
له به‌ياننامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى په‌يمانگاى كارۆلينسكاى سويد، هاتووه كه به‌هاى خه‌ڵاته‌كه 8 مليۆن كرۆنى سوويدييه (960 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ريكى) و تێيدا هاتووه: "براوه‌كانى ئه‌و خه‌ڵاته بۆ ساڵى 2015، په‌ره‌يان به چاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له نه‌خۆشييه گوازراوه‌كييان داوه و شۆڕشێكى نوێيان له‌و بواره هه‌ڵگيرساندووه".
ئه‌لفرێد نۆبڵى سويدى و دۆزه‌ره‌وه‌ى ديناميت، له ساڵى 1895ه‌وه خه‌ڵاتى نۆبڵى داهێنا، كه ساڵانه به‌و كه‌سانه ده‌درێت، توێژينه‌وه‌يه‌كى گرنگ ئه‌نجام بدات، ياخود داهێنانێك كه خزمه‌ت به مرۆڤايه‌تى بكات، خه‌ڵاته‌كه بريتييه له ميداليايه‌كى زێڕين و بڕه پاره‌يه‌ك كه يه‌ك مليۆن دۆلارى ئه‌مه‌ريكاييه.