کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داعش 70 كه‌سى له هۆزى ئه‌لبونه‌مر كوشت
چه‌كدارانى ئه‌و هۆزه له دژى چه‌كدارانى داعش جه‌نگاون
K24 – هه‌ولێر
شێخێكى هۆزى ئه‌لبونه‌مرى سوننه مه‌زهه‌ب، له رۆژئاواى عێراق رايگه‌ياند، كه چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، 70 كه‌سى سه‌ر به هۆزه‌كه‌ى گوللـه‌باران كردووه.
شێخ نه‌عيم ئه‌لگعود، راشيگه‌ياند، كه قوربانييه‌كان هاوڵاتى سڤيلن، به‌ڵام هه‌ندێكيان كه‌سانى نزيكييان له ريزى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و سه‌حوه‌دان.
ئه‌لگعود گوتيشى: "ئه‌و 70 كه‌سه ئێواره‌ى يه‌كشه‌ممه له‌ناوچه‌ى سه‌رسارى باشوورى رومادى رفێنراون و دواتر له‌لايه‌ن داعشه‌وه گوللـه‌باران كراون".
چه‌كدارانى داعش، له تۆڵه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هۆزى ئه‌لبونه‌مر، له مانگى 10ى 2014، سه‌دان كه‌سى ئه‌و هۆزه‌ى گوللـه‌بارانكرد، دواى ئه‌وه‌ى شارۆچكه‌ى هيتى له رۆژئاواى پارێزگاى ئه‌نبار كۆنتڕۆڵكرد.