کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يه‌كگرتووى ئيسلامى: باسى كانديد بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم نه‌كراوه
جه‌خت له‌سه‌ر سازان ده‌كاته‌وه
K24 – ژوورى هه‌واڵ
یه‌كگرتووی ئیسلامی ره‌تیده‌كاته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی چوار لایه‌نه‌كه‌دا باسیان له باره‌ی هه‌بوونی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كردبێت، به‌رپرسانی یه‌كێتی و گۆڕانیش رایده‌گه‌یه‌نن، بژاری دياريكردنى كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی، خواستی هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌یه.
دوایی ئەوەی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند ئەگەر لایەنەكان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان نەگەیشتن بە سازان ئەوا چوار لایەنەكە كاندیدی بەھێزیان دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی پێش وەختە.
دوای چەند كاتژمێرێكیش محەممەد تۆفیق رەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی: "قسەكانی مەلا بەختیار ھەڵوێستی ھەر چوار لایەنەكەیە".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، ئەبوبەكر ھەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە "كوردستان24"ی راگەیاند، كه لە كۆبوونەوەی چوار قۆڵی باس لەم بابەتە نەكراوە و یەكگرتوو سوورە لەسەر سازان.
ھەڵەدنی دەڵێت: "تاوەكو ئێستا یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم ھەموارنەكراوەتهوه و كۆمسیۆن ئامادە نییە و وادەیەكیشی بۆ ھەڵبژاردن دیارینەكردووە و تاوەكو ئێستاش كۆبوونەوەكان بەردەوامن ئیتر باسكردن لە كاندید بۆ چوار لایەنەكە لەم كاتەدا "قسەی زیادە".
لە ئەگەری بە بنبەست گەیشتنی كۆبوونەوەكان، ھەڵەدنی ئاماژەی بەوەكرد، یەكگرتوو دەگەڕێتەوە لای سەركردایەتی و بڕیاری خۆی دەدات، گوتیشی: "لەبەر ئەوەی ئەم پرسە چارەنووسسازە رەنگە رێكخستنەكانمان سەرپشكبكەین بە بڕیاردان. ئەگەر ھاتوو وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەختیش دیاریكرا ئەوا سەركردایەتی یەكگرتوو بڕیاری ئەوە دەدات كە كاندیدی دەبێت بۆ ئەو پۆستە یان نا".
هه‌رچه‌نده له نۆزده‌ی ئابی رابردوودا، یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌وڵی سێ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌بار برد، به‌ڵام هێشتا روون نییه ئایا یه‌كگرتوو ئه‌مجاره‌ش له توانایدا هه‌یه هه‌وڵی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌بوونی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی له‌بار به‌رێت، یان ئه‌و به جیا بڕیارێكی دیكه ده‌دات.