کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا ئاماده‌يه په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ سوپاى ئازادى سووريادا هه‌بێت
له هێرشه ئاسمانييه‌كاندا چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان كراونه‌ته ئامانج
K24 – هه‌ولێر
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى رووسيا بڵاوييانكرده‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياندووه، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ سوپاى سوورياى ئازاد‌دا هه‌بێت.
ئاژانسى هه‌واڵى فرانس 24 بڵاويكرده‌وه كه سێرگى لاڤرۆف، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، تا ئێستا عێراق داواى له رووسيا نه‌كردووه، گورزى ئاسمانى له دژى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له نێو خاكى وڵاته‌كه‌يدا بوه‌شێنێت.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كانيشدا، لاڤرۆف گوتى: "رووسيا ئاماده په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ سوپاى سوورياى ئازاد هه‌بێت".
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى رووسيا، له‌سه‌ر زارى ديميترى بيسكۆف، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى رووسيا (كرملين)، بڵاوويانكرده‌وه كه ئامانجى هێرشه ئاسمانييه‌كان، پاڵپشتيكردنى سوپاى سووريايه له ململانێ له‌گه‌ڵ رێكخراوه توندڕه‌و و هێزه تيرۆريستييه‌كان.
رۆژى چوار شه‌ممه (30.9.2015)، دواى رێگاپێدانى ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا (په‌رله‌مان)، به سوپاى وڵاته‌كه‌ى، بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌ى سه‌ربازى له ده‌ره‌وه‌ى خاكى رووسيا ئه‌نجام بدات، بۆ يه‌كه‌مجار فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، بنكه‌كانى چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى داعشييان له‌نێو خاكى سووريادا كرده ئامانج، به‌ڵام وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا، ره‌خنه‌يان له‌و هێرشه ئاسمانييانه گرت و رايانگه‌ياند، كه مه‌رامى رووسيا له‌و هێرشانه‌دا، به ئامانجگرتنى چه‌كدارانى ئۆپۆزيسيۆنى سووريايه نه‌ك داعش.