کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پنتاگۆن: هاوكارى سه‌ربازى زياتر ره‌وانه‌ى كوردستان ده‌كه‌ين
نازانرێت هاوكارييه‌كان راسته‌وخۆ ده‌گه‌يه‌نرێنه هه‌رێم يان له رێگاى به‌غداوه ده‌بێت
K24 – ژوورى هه‌واڵ
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا -پێنتاگۆن- رایگه‌یاند، چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی زۆرتر ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی روونیبكاته‌وه ئایا ئه‌و چه‌ك و پێداویستییانه له رێگه‌ی به‌غداوه راده‌ستی هه‌رێم ده‌كرێن، یاخود راسته‌وخۆ ده‌گه‌یه‌ندرێنه ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه.
ئێلیزا سيميس وتەبێژی پنتاگۆن دەڵێت: "ژمارەیەكی زۆر لە چەك وتەقەمەنی وپێداویستی سەربازی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش، بۆ ھەرێمی كوردستان رەوان دەكەین، كە پێكھاتوون لە مەخزەنی گولەی بچووك، چەكی ئەیتی فۆڕ، دژە تانك، چەكی بچووك وھاوەن، له‌گه‌ڵ زیاتر لە150 ئۆتۆمبێلی زریپۆش له جۆرى باجه‌ڕ، كە بەشێك لەو ئۆتۆمبێلانە مین ھەڵگرەوەن".
به‌ڵام سيميس، هيچ ئاماژه‌يه‌كى به‌وه نه‌داوه، ئايا ئه‌و هاوكارييانه له رێگاى به‌غداوه ده‌گه‌نه كوردستان، يان راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە واشنتۆن لە ماوەی ڕابردوودا، ھاوكاری سەربازیيان لە ڕێگەی بەغداوە، گه‌ياندووه‌ته ھێزی پێشمەرگە.
ستیڤ وارن وتەبێژی ھاوپەیمانیەتی نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، لەماوەی ڕابردوو دا ڕايگەیاندبوو، ھەموو ھاوكاریيە سه‌ربازييه‌كان لەڕێگەی حكومەتی عێراقەوە، پێشكەش بە پێشمەرگە و ھێزەكانی ديكه‌ى عێراق دەكرێن.
ھەفتەی ڕابردوو، مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا، ڕەخنەی توندی لەوڵاتانی ڕۆژئاوا‌و ئەمریكا گرتبوو. به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشمەرگە چەكی پێوستى لەبەردەستدا نیيە، لە كاتێكدا ڕووبەڕووی داعش دەبنەوە.
هه‌رێمى كوردستان، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، به‌رده‌وام داواى هاوكارى سه‌ربازى له وڵاتانى ئه‌ندام له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا كردووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به چه‌كێكى ته‌قليدى رووبه‌ڕبووى ئه‌و ده‌وڵه‌ته مه‌ترسيداره بووه‌ته‌وه.