کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق كۆلێرا ده‌نێرێته به‌حره‌ين
تووشبووه‌كه چاره‌سه‌رى پێويستى بۆ كراوه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى به‌شى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشييه گوازراوهكانى به‌حره‌ين رايگه‌ياند، يه‌كه‌م حاڵه‌تى نه‌خۆشى كۆلێرا، له وڵاته‌كه‌ى تۆمار كراوه، كه ژنه هاووڵاتييه‌كى به‌حره‌ينى بووه‌و له عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
عادل سهيياد، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى نه‌هێشتنى نه‌خۆشييه گوازراوه‌كان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌حره‌ين، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5.10.2015) رايگه‌ياند، يه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبوو به نه‌خۆشى كۆلێرا تۆماركراوه‌و گوتى: "تووشبووه‌كه ژنه و پێشتر له عێراقه‌وه لهرێگاى وشكانييه‌وه به خاكى كوێتدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌حره‌ين، ئێستاش سامپلێك بۆ پشكنين و دياريكردنى نه‌خۆشييه‌كه وه‌رگيراوه".
سهياد گوتيشى: "ئه‌و هاوڵاتييه بهحرهينييه دوێنێ گهيشتووهتهوه وڵات و ئێستاش چاره‌سه‌رى پێويستى بۆ كراوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه".
نه‌خۆشى كۆلێرا، به هۆى ميكرۆبى كۆلێرا، له رێگاى خواردن و خواردنه‌وه‌ى ئاوى پيس دووچارى مرۆڤ ده‌بێت و زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كانى به سه‌ركه‌وتوويى چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، بۆ دوايين جار له هه‌رێمى كوردستان، ساڵى 2012، له پارێزگاى سلێمانى، چوار حاڵه‌تى مردن به نه‌خۆشييه‌كه تۆمار كرا.