کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هێزه‌كانى عێراق پێويستييان به راهێنانى زياتره
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسێكى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، هێزه‌كانى هێزه‌كانى عێراق بۆ به پێويستييان به راهێنانى سه‌ربازى زياتره، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاوكارى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) تێكبشكێنن.
كيرتس بوزارد، به‌رپرسى هێزى په‌ره‌شوته‌وانى ئه‌مه‌ريكا، ماوه‌ى نۆ مانگه ئه‌ركى راهێنان و مه‌شقپێكردنى سه‌ربازى بۆ سوپاى عێراق، له ئه‌ستۆ گرتووه، له رێوره‌سمى كۆتاييهێنانى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق: گوتى: "سوپاى عێراق پێويسته به راهێنانى سه‌ربازى زياتر هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت داعش تێكبشكێنێت و بتوانێت جێى پێى خۆى قايم بكات".
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌رى "فاى ئۆبسێرڤه‌ر"، بوزارد، كه رۆژى دووشه‌ممه كۆتايى به ئه‌ركه‌كه‌ى هات و گه‌ڕايه‌وه ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، كه عێراقييه‌كان متمانه‌يان به سوپاكه‌يان هه‌يه‌و پێيان وايه له داعش باشتره، گوتيشى: "سوپاى عێراق سوپايه‌كى به‌توانايه، به‌ڵام پێويستى به راهێنانى زياتر هه‌يه".
بوزارد، هه‌ڵوێستى له به‌رانبه‌ر گورزه ئاسمانييه‌كانى هاوپه‌يمانانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش راگه‌ياند و گوتى: "گورزه ئاسمانييه‌كان شه‌ڕى داعش يه‌كلايى ناكه‌نه‌وه، چونكه پێويسته هێزێكى به تواناى زه‌مينيش هه‌بێت".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازييه، جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازييه‌كان كرده‌وه‌و گوتى: "بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى عێراق بتوانين له‌و ناوچانه خۆبگرێت كه له ژێر ده‌ستى داعش رزگارييان ده‌كات، پێويستى به مه‌شقى زياتره".
گوتيشى: "تا ئێستا توانيومانه مه‌شق به 12 هه‌زار و 400 سه‌ربازى عێراقى بكه‌ين".