کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فابيۆس: ده‌بوو داعش بۆردومان بكرێ نه‌ك هاووڵاتى
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێويسته رووسيا مۆڵگه‌كانى داعش بكاته ئامانج نه‌ك هاووڵاتى.
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێويسته رووسيا مۆڵگه‌كانى داعش بكاته ئامانج نه‌ك هاووڵاتى.
چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا به‌چڕى شارى "ئهدليب"يان له سووريا بۆردومانكرد، روانگه‌ى سوورى بۆ مافى مرۆڤيش رايگه‌ياند كه رووسيا شارێكى بۆردومانكردووه هاووڵاتى سوورى تێيدا نيشته‌جێن نه‌ك چه‌كدارانى رێكخراوى ئيسلامى (داعش)، له‌وباره‌يه‌وه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، داوا له رووسيا ده‌كات مۆڵگه‌كانى داعش بكاته ئامانج نه‌ك ئه‌و شوێنانه‌ى كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا نييه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5.10.2015) لۆران فابيۆس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ ده‌نگى "ئه‌وروپا 1"، گوتى: "پێويسته فرۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا تيشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى كه ئه‌و كۆمه‌ڵه تيرۆرستيانهى وه‌كوو داعش و به‌ره‌ى نووسره ده‌ستيان به‌سه‌رداگرتووه".
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا لهبهيانێكدا رايگه‌ياند كه له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو فڕۆكه‌ى سوخۆى 34 و سۆخۆى 24، نزيكه‌ى 20 گورزيان بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له شارى ره‌ققه‌ى سووريا ئه‌نجامداوه كه نزيكه‌ى 10 گوزريان بنكه‌ى سه‌ربازى و كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى داعشيان كردووه‌ته ئامانج، هه‌روه‌ها له پارێزگاى ئهدليب ناوه‌ندى سه‌ركردايه‌تى ئه‌و رێكخراوهيان تێكشكاندووه.
ساڵى 2011 به‌هۆى ناڕازيى بوون له حكوومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د له سووريا، دانيشتوانى ئه‌و وڵاته رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا، له ئاكامدا شۆڕشى چه‌كدارى دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته سه‌ريهه‌ڵدا.
نزيكه‌ى چوار ساڵه سووريا ئارامى به‌خۆيه‌وه نه‌بينيوه، به‌تايبه‌تى دواى ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) كه له ئێسته‌دا بهشيكى زۆرى خاكى سووريا و عێراق داگيركردووه بووه‌ته هێزێكى كاريگه‌ر له ناوچه‌كه‌دا.
له ئێسته‌دا رووسيا هاتووه‌ته گۆڕه‌پانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ده‌يه‌وێت هه‌يبه‌تى خۆى بگه‌ڕێنێته‌وه، وڵاتانى هاوپهيمانيش وايدهبينن هه‌ژموونى رووسيا ورده ورده له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست فراوان ده‌بێت، به‌تايبه‌تى دواى به‌ستنى هاوپه‌يمانيه‌تى چوارى رووسيا، ئێران، سووريا و عێراق، بووه‌ته جيگهى مه‌ترسى له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى وڵاتانى ئه‌مه‌ريكا و به‌ريتانيا له ناوچه‌كه.