راپۆرتى مانگانه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان راپۆرتی مانگانەی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی ئەیلولی 2015 بڵاو دەکاتەوە .

راپۆرتى مانگانه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌
راپۆرتى مانگانه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

K24 – ھەولێر

حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان راپۆرتی مانگانەی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی ئەیلولی 2015 بڵاو دەکاتەوە .

له‌ راپۆرتى مانگى ئه‌يلولى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ئاماژه‌ به‌ بڕى 18 مليۆن و 614 هه‌زار و 798 به‌رميل نه‌وتى خاو كراوه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ى بۆڕى نه‌وتى كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جيهان له‌ توركيا كراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 600 هه‌زار و 463 به‌رميل له‌ يه‌ك رۆژدا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (5.10.2015) ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌ريمى كوردستان، راپۆرتى مانگانه‌ى هه‌نارده‌كردنى بۆ مانگى ئه‌يلولى 2015 بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێيدا ئاماژه‌ به‌ بڕه‌ نه‌وتى كێڵگه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كه‌ 13 مليۆن و 898 هه‌زار و 548 به‌رميله‌ واتا له‌ رۆژێكدا ده‌كاته‌ 448 هه‌زار 340 به‌رميل هه‌نارده‌كراوه‌، ئه‌و كێڵگانه‌شى كه‌ له‌لايه‌ن كۆمپانياى نه‌وتى باكووره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن بڕى 4 مليۆن 715 هه‌زار 794 به‌رميله‌، واته‌ له‌ رۆژێكدا ده‌كاته‌ 152 هه‌زار و 122 به‌رميل هه‌نارده‌كراوه‌.

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتييه‌كان له‌ماڵپه‌ڕى خۆى رايگه‌ندووه‌: "بەهۆی چەند بارودۆخێکەوە كه‌ لە دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندایە، لە مانگی ئەیلولدا هێڵی بۆری هەناردەکردن بۆ ماوی ٢ رۆژ لەکارکەوتووە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەنجامی کاری تێکدەرانە و دزیکردنەوە روویداوە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌مانگى ئەیلولدا، حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو لە زیادکردنی فرۆشتنی راستەوخۆی خۆی لە بەندەری جیهان بۆ قەرەبووکردنەوەی هەرێم بەرامبەر کەمی دابینکردنی بودجە لەلایەن حكوومه‌تی فیدراڵەوە لە بەغدا.

روونيشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیدا لە حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ هەموو کێشە هەڵواسراوەکانی پەیوەست بە نەوت و غازەوە و لەم بارەیەوە حكوومه‌تی هەرێمى كوردستان دەرفەتێک دەبێنێت بۆ بەرەوپێشچوونێکی باش لە گفتوگۆکانی داهاتوودا لەسەر بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠١٦.

 

بۆ بينينى ته‌واوى راپۆرته‌كه‌ كليلك له‌سه‌رئه‌م لينكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌

راپۆرتى مانگانه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان