کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له ده‌ڤه‌رى سۆران خۆپيشاندان ده‌كرێ
به‌هۆي زيادبوونى قه‌يرانى داراييه‌وه‌يه
K24- هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناره‌زايى به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان و زيادبوونى قه‌يرانى دارايى، رێكخراو و چالاكوانانى مه‌ده‌نى، خۆپيشاندانيان ئه‌نجام دا.
يه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆبوونه‌وه يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كان و دواخستنيان و دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان، وايكرد فيدراسيۆنى رێكخراوه ناحكوميه‌كان و چالاكوانانى مه‌ده‌نى له ده‌ڤه‌رى سۆران له به‌رده‌م باره‌گاى لايه‌نه‌كانى كوردستان خۆپيشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌ر له‌به‌يانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5.10.2015) فيدراسيۆنى رێكخراوه ناحكوميه‌كانى ده‌ڤه‌رى سۆران و چالاكوانانى مه‌ده‌نى بۆ ده‌ربه‌ڕينى ناره‌زايى له‌به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌ريمى كوردستان و ئه‌و قه‌يرانانه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته‌وه، به‌چه‌ندان دروشمى جياجيا له‌به‌رده‌م هه‌ريه‌كه له باره‌گاى لقى 10ى پارتيى ديموكراتيى كوردستان (پ.د.ك)، مه‌ڵبه‌ندى 6ى رێكخستنى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان (ى.ن.ك)، مه‌كۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و مه‌ڵبه‌ندى 8ى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان، خۆپيشاندانيان ئه‌نجام دا و په‌يامنێرى (K24)يش له‌وێ ئاماده‌بوو، ئه‌و رێكخراوانه داوايان كرد ناوماڵى كورد بپارێزن و به‌رژه‌وه‌ندى ميلله‌ت له سه‌رووى هه‌موو شتێك دابنێن و هه‌رچى زووتره ئه‌و پرسه يه‌كلايى بكه‌نه‌وه.
لە كۆبوونەوەی هه‌شته‌مى پێنج لايه‌نه‌كه ھەرچوار لایەنى "گۆڕان، يه‌كێتى، یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی"، دوو پێشنيازيان خستووه‌ته به‌رده‌م پارتى ديموكراتى كوردستان كه بريتين له:
پێشنیاری یەكەم: ئەگەر سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان لەنێو پەرلەمان ھەڵبژێردرێ، دەسەڵاتەكانی وەكو خۆی دەمێننەوە.
پێشنیاری دووەم: ئەگەر سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان لەنێو خەڵك ھەڵبژێردرێ، دەسەڵاتەكانی كەم دەبنەوە.
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
نزیکەی سێ مانگ و نيوه لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمى كوردستان کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بڕياربوو دوێنى يه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى نۆيه‌م ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى دكتۆر رۆژ نوورى شاوێس، سه‌رۆكى شاندى دانوستانكارى پارتى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بوو، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ پێنج شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخرا.