کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هادى عامرى: هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له لێدانى داعش جددى نييه
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى جددى نه‌بوو، بۆيه به‌غدا رووى له مۆسكۆ كرد
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در، رايگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت كه هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى، له شه‌ڕى دژى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) جددى نييه، به‌غدا رووى له مۆسكۆ كرد.
هادى عامرى، سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، كه ئێستا هيچ ويستێكى راسته‌قينه بۆ شه‌ڕكردن له دژى داعش له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه نابينن.
عامرى كه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5.10.2015) گوتى: "هه‌ندێك وڵاتى ئه‌ندام له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى، نايانه‌وێت داعش له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵكو ده‌يانه‌وێ چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان بنێرنه‌وه بۆ ئه‌وروپا، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ئه‌منى دروست بكه‌ن".
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى بۆ رۆژنامه‌وانان، به‌رپرسى رێكخراوى به‌در، كه له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه هاوكارى ده‌كرێت، گوتى: "جددى نه‌بوونى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، وايلێكردين كه روو له‌لايه‌نێكى ديكه بكه‌ين".،
گوتيشى: "رووسيا بۆ له‌ناوبردنى داعش له‌سه‌ر زه‌وى له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى جدديتره".
له‌باره‌ى زيادبوونى ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش، سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در گوتى: "به ئه‌مه‌ريكامان گوت، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ داعش له‌ناو ببه‌ن، ئه‌وا چيديكه خه‌ڵك مه‌نێرنه ريزى ئه‌و رێكخراوه له عێراق و سووريا".
هه‌فته‌ى رابردوو، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، يه‌كه‌م گورزى سه‌ربازييان له‌نێو خاكى سووريا، بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش وه‌شاند، دواتريش حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيران عێراق رايگه‌ياند چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى رێگا به رووسيا بده‌ين مۆڵگه‌كانى داعش له عێراق بكاته ئامانج.