کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌كه‌كه سێ هاووڵاتى گوندى زارگه‌لى ده‌ستگير ده‌كه‌ن
له‌ساته‌وه‌ختى سه‌ردانى سێ هاووڵاتى گوندى زارگه‌لى بۆ بازگه‌ى كوزينه، په‌كه‌كه ده‌ستگيريان ده‌كا.
K24 – ھەولێر
له‌ساته‌وه‌ختى سه‌ردانى سێ هاووڵاتى گوندى زارگه‌لى بۆ بازگه‌ى كوزينه، په‌كه‌كه ده‌ستگيريان ده‌كا.
پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) سێ هاووڵاتى ده‌ستگير ده‌كا، به‌تۆمه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده دژى په‌كه‌كه به‌وه‌ى هۆكارێك بووه بۆ ئه‌نجامدانى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا له گوندى زارگه‌لى.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5.10.2015) بهپىێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، په‌كه‌كه سێ هاووڵاتى گوندى زارگه‌لى به‌ناوه‌كانى ئيسماعيل عه‌بدووڵڵا، سه‌ليم خدر، جێگر جه‌بار، له بازگه‌ى كوزينه ده‌ستگيركردووه، براى يه‌كێك له گيراوهكانىش به‌ناوى "دڵشاد خدر" به K24"" گوت: "رۆژى شه‌ممه كاتژمێر 3ى دواى نيوه‌ڕۆ هه‌واڵمان پێگه‌يشت كه ئه‌و سێ كه‌سه‌ى گوندى زارگه‌لى له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، چه‌ند جاريك سه‌ردانى په‌كه‌كه‌مان كردووه و ئه‌وان پێيان راگهياندووين كه ئه‌و كه‌سانه وايان بڵاوكردووه‌ته‌وه په‌كه‌كه هۆكارى بۆردومانكردنى گوندى زارگه‌لى و شه‌هيدبوونى ئه‌و پۆله هاووڵاتييه بووه و ده‌بێت په‌كه‌كه بنكه‌و باره‌گاكانى خۆيان له گونده‌كانى بنارى قه‌نديل دووبخاتهوه".
سه‌باره‌ت به كاتى ئازادكرنى ئه‌و سێ كه‌سه دڵشاد گوتيشى: "تاوه‌كوو ئێسته پارتی کرێکارانی کوردستان وادەی ئازادکردنیانی دیاری نەکردووە".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه دانيشتوانى گوندی زارگەلی رايده‌گه‌يه‌نن كه بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سنوورەکە کە مەبەست لێی "بەڕێوەبەری شارەدێی وەرتێ و قایمقامی رواندز بەوەکالەت"ـه وەک پێویست بەئەرکی خۆیان ھەڵنەستاون.