کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پێشمه‌رگه ده‌ستى كردووه به لێدانى خه‌نده‌ق
درێژى خه‌نده‌قه‌كه 34 كيلۆمه‌تره
K24 – كه‌ركووك
دوای ئازادكردنی ژمارەیەك گوند لە باشووری كەركووك، پێشمەرگە خەندەق لێدەدات.
به‌مه‌به‌ستى به‌رگريكردن له سنوورى كه‌ركووك و رێگرتن له په‌ڕينه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ستيانكردووه به هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌ق، به‌ڵام داعش هه‌وڵده‌دات شكست به‌و خه‌نده‌قه بهێنێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5.10.2015) به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لە باشووری كەركووك بە درێژاى 34 كیلۆمەتر خەندەق لێدەدات، به‌جۆرێك لە گوندی عوزەیریەی خۆرئاوای داقوق تاوه‌كوو ناو رۆخانە، به‌ڵام چەكدارانی داعش هه‌وڵده‌ده‌ن رێگری له هه‌ڵكه‌ندنى ئه‌و خه‌نده‌قه بگرن، به‌شيوه‌يه‌ك بۆردومانی ئەو كەرستانەی پێشمەرگە ده‌كه‌ن كه بۆ ھەڵكەندنی خەندەق بەكاری دێنن.
لەسەره‌تای ھەفتەی رابردوو ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لە باشوور و خۆرئاوای شاری كەركووك چەندان گوندیان لە دەستی چەكدارانی داعش ئازادكرد.