کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سووريا.. داعش تاقى كه‌وانه مێژوويه‌كان ده‌ته‌قێنێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارو مۆزخانه‌ى سووريا رايده‌گه‌يه‌نێ كه چه‌كدارانى داعش ده‌ستيانكردووه به ته‌قاندنه‌وه‌ى تاقى كه‌وانه مێژووييه‌كانى شارى ته‌دموور.
K24- ژوورى هه‌واڵ
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارو مۆزخانه‌ى سووريا رايده‌گه‌يه‌نێ كه چه‌كدارانى داعش ده‌ستيانكردووه به ته‌قاندنه‌وه‌ى "تاقى كه‌وانه" مێژووييه‌كانى شارى ته‌دموور.
چه‌كدارانى داعش، كه‌وتوونه‌ته ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌واره مێژووييانه‌ى كه نه‌خش و نيگاريان له‌سه‌ر كراوه، به‌تايبه‌تى 3 له‌و تاقانه كه‌وانه‌ييانه‌ى ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ئه‌وه كه به‌ده‌ستى نيگاركێشه رۆمانييه‌كان دروستكرابوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5.10.2015) مه‌ئمون عه‌بدولكه‌ريم، به‌ڕيوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌ى سووريا، به ئاژنسى هه‌واڵى "سانا"ى سوورياى گوت: "داعشى تيرۆرست ده‌ستيانكردووه به ته‌قاندنه‌وه‌ى 3 تاقى كه‌وانه‌يى مێژووىى شارى ته‌دموور له پارێزگاى حه‌مص له سووريا".
له 20 ئايارى 2014، چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى(داعش) ده‌ستيان به‌سه‌ر شارى ته‌دمور داگرت.
له‌مانگى ئابى 2015 هه‌ردوو په‌رستگه‌ى "بل و بعل شمينيان" ته‌قانده‌وه و خالد ئه‌سعه‌د، به‌ڕيوه‌به‌رى شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌ى پێشووى سوورياشيان له ته‌دموور له سێداره‌دا.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.