کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
باڵيۆزى پێشووى ئێران له لوبنان له ريزى بێسه‌روشوێنانى رووداوه‌كه‌ى مينا دايه
له‌وانه‌يه له ريزى برينداره‌كاندا بێت
K24 – هه‌ولێر
جيگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رايگه‌ياند كه تا ئێستاش باڵيۆزى پێشووى وڵاته‌كه‌ى له لوبنان، له رووداوه‌كه‌ى مه‌شعه‌رى مينا، بێسه‌روشوێنه.
حه‌سه‌ن قه‌شقاوى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، بۆ ماڵپه‌ڕى "پرێس تى ڤى" ئێرانى، گوتى: "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هه‌وڵێكى جددى ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسى قه‌زنه‌فه‌ر روكن ئابادى، باڵيۆزى پێشووى ئێران له لوبنان بزانين، كه به‌هۆى رووداوه‌كه‌ى مه‌شعه‌رى ميناى حه‌ج له عه‌ره‌بستانى سعووديه شوێنبزره".
له باره‌ى ده‌نگۆى رفاندنى روكن ئابادى، له‌نێو خاكى سعووديه و گواستنه‌وه‌ى بۆ ئيسرائيل، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5.10.2015)، قه‌شقاوى گوتى: "ئه‌و لێدوانانه ته‌نيا پێشنيكيردنه، پێويستيشه ئه‌و جۆره ده‌نگۆيانه يان بسه‌لمێنرێن، يانيش ره‌تبكرێنه‌وه".
قه‌شقاوى له‌باره‌ى ورده‌كارى و كات و شوێنى رووداوه‌كه، گوتى: "كات و شوێنى رووداوى مينا و بارودۆخى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێش بێسه‌روشوێن بوونى له‌گه‌ڵيدابوون، گريمانه‌ى رفاندنى ناسه‌لمێنن، له‌وانه‌يه له‌ريزى مردووان، ياخود برينداراندا بێت".
ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بستانى سعووديه رايانگه‌ياند، كه به‌هۆى رووداوى مه‌شعه‌رى مينا له 23ى ئه‌يلوولى 2015، له‌كاتى به‌جێهێنانى دووايين فه‌ريزه‌ى حه‌ج روويدا، نزيكه‌ى 770 حاجى گيانييان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ئێران ئه‌و ئامارانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و رايگه‌ياندووه، كه زياتر له 1000 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه‌و له‌و ژماره‌يه‌ش 464يان ئێرانين.