سیاسی
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌هۆى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له به‌غدا 6 كه‌س كوژران و 11 كه‌سيش برينداربوون
زۆرينه‌ى قوربانييه‌كان هاووڵاتى سڤيلن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رايگه‌ياند، به‌هۆى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو له ناوچه‌ى حوسێنێه باشوورى به‌غدا 6 كه‌س كوژران و 11 كه‌سى ديكه‌ش بريندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كه، گوتى: " ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (5.10.2015)بۆمبێك له نزيك چێشتخانه‌ى ئه‌مير له ناوچه‌ى حوسێنييه‌ى باشوورى به‌غدا ته‌قييه‌وه، له ئه‌نجامدا 6 كه‌س كوژران و 11 كه‌سى ديكه‌ش برينداربوون، كه زۆربه‌يان هاووڵاتى سڤيلن".
سه‌رچاوه‌كه گوتيشى: "له كاتى ته‌قينه‌وه‌كه‌دا، كاروانێكى ئۆتۆمبێلى مليشياكانى (سرايا السلام) به‌ناوچه‌كه‌دا ره‌تبوون، هه‌ندێك له چه‌كدارانى ئه‌و ميليشيايهش برينداربوونه".