پاره‌ى كاميراى هاتووچۆ له‌خزمه‌تى هاووڵاتيان خه‌رج ده‌كرێ

كامێرای چاودێری سەر شەقامەكان زۆربەی كات بووه‌ته‌ جێگای قسە و باسی ھاووڵاتیانی ھەرێمى كوردستان، ھەندێ جاریش گلەیی و گازەندەیان ھەیە لە بەرێوبەرایەتی ھاتووچۆ، ئەمجارە بەرێوبەری پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر، پێشنیازی ئەوەی كردووە كە بە شێوازێك ئەو پارەیە بۆ خزمەتی ھاووڵاتیان خەرج بكرێ.

پاره‌ى كاميراى هاتووچۆ له‌خزمه‌تى هاووڵاتيان خه‌رج ده‌كرێ
پاره‌ى كاميراى هاتووچۆ له‌خزمه‌تى هاووڵاتيان خه‌رج ده‌كرێ

K24 – ھەولێر

كامێرای چاودێری سەر شەقامەكان زۆربەی كات بووه‌ته‌ جێگای قسە و باسی ھاووڵاتیانی ھەرێمى كوردستان، ھەندێ جاریش گلەیی و گازەندەیان ھەیە لە بەرێوبەرایەتی ھاتووچۆ، ئەمجارە بەرێوبەری پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر، پێشنیازی ئەوەی كردووە كە بە شێوازێك ئەو پارەیە بۆ خزمەتی ھاووڵاتیان خەرج بكرێ.

ئەو ھاووڵاتیانە ھاتوونەتە بەرێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بدەن كە وەك سزایەك بۆیان ھاتووەتەوە بە ھۆی سەرپێچی یاساكانی ھاتووچۆ بە تایبەت خێرا لێخورینی ئۆتۆمبیل.

سەرەرای ئەوەی ھێماكانی هاتووچۆ لە زۆربەی شەقامەكانی ناو شاردا ھەیە، بەڵام دیسان هاووڵاتىان تووشی سەرپێچی دەبن و زۆر جار گلەیی و گازەندە دەكەن كە ئەم بڕە پاره‌يه‌ى دەیدەن چی لێ دێ و دەچێتە گیرفانی كێ؟

بەشێكی زۆر لە سەرپێچیەكانی یاسا خێرا لێخورینە لە شەقامەكانی ناو شار، لە زۆربەی شوێنەكان وەزارەتی ناوخۆ كامێرای چاودێری تایبەتی داناوە بۆ كۆنترۆڵكردنی و ھەروەھا تۆماركردنی سەرپێچی كاران، ئه‌و پارەیەش بۆ وەزارەتی ناوبراو دەگەڕێتەوە ....بەرێوبەری پۆلیسی هاتووچۆی ھەولێر پێشنیازی ئەوەی كردووە كە ئەو پاره‌يه‌ى‌ لە هاووڵاتى وەردەگیرێ لە كاتی سەرپێچی بۆ خزمەتی هاووڵاتى بە كار بێتەوە.

خراپى رێگاو بانى به‌شێك له‌ شه‌قامه‌كان، بووه‌ته‌ كێشه‌ له‌به‌رده‌م هاووڵاتيان، به‌جۆرێك زۆرجار رووداوى دڵته‌زێنى ليكه‌وتووه‌ته‌وه‌، بۆیە بە بڕواى هاووڵاتىانیش ئەگەر بێت و پێشنیاری خەرجكردنی پارەی وەرگیراو، بۆ چاكردنەوەی جاددەكان بكەوێتە بواری جێبەجێ كردن جیا لەوەی خزمەتە، وادەكا هاووڵاتىش بێ گلەیی سزاكەی بدات چونكه‌ بە بڕواى خۆیان دەزانن پارەكە بۆ كوێ چووە و چۆن خه‌رج دەكرێ.