کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بۆ دروستكردنى بيناى قوتابخانه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بهڵيندهران ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێت، هه‌ر كۆمپانيايه‌ك ئاره‌زووى هه‌يه، به‌شدار بێت له پرۆژه‌ى دروستكردنى بيناى قوتابخانه‌كان، ده‌توانێت له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا، داواكارى خۆى پێشكه‌ش بكات.
له ئاگادارينامه‌يه‌كدا، كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى تايبه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئيمزاى پشتيوان سادق، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى به‌سه‌ره‌وه‌يه، هاتووه، كه وه‌زاره‌ته‌كه نيازى دروستكردنى بيناى قوتابخانه‌ى هه‌يه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى كوردستان و دروستكردنى بيناكانيش به شێوازى قه‌رزه و حكومه‌ت هيچ پێشينهيهك بۆ پرۆژه‌كان خه‌رج ناكات.
به گوێره‌ى ئاگادارينامهكه، كه به هه‌ردوو زمانى كوردى و عه‌ره‌بى بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى 30 رۆژ له دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاگادارييه‌كه، هه‌ر كۆمپانيايه‌ك ئاره‌زووى به‌شداريكردنى پڕۆژه‌كه‌ى هه‌يه، ده‌توانێت ئۆفه‌رى بهشداريكردنهكه پێشكه‌ش بكات و ژماره‌ى ئه‌و بينايانهش بنووسێت كه له توانايدا هه‌يه به قه‌رز بۆ حكومه‌ت دروستييان بكات و ناوى ئه‌و پارێزگايهش بنووسێت كه ده‌توانێت كارى تێدا بكات.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده راشيگه‌ياندووه، كه پێويسته ئۆفه‌ره‌كه له‌ناو زهرفێكى داخراودا بێت و پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده/ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى بيناسازى بكرێت له هه‌ولێر.