کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زياتر له 600 هه‌زار كۆچبه‌ر به‌ناياساى چوونه‌ته ئه‌وروپا
لە سەرەتای ئەمساڵ تاوەكو ئێستا 630 ھەزار كۆچبەری به شيوه‌يه‌كى ناياسايى چوونەتە نێو وڵاتانی ئەوڕوپا.
K24 – ژوورى هه‌واڵ
لە سەرەتای ئەمساڵ تاوەكو ئێستا 630 ھەزار كۆچبەری به شيوه‌يه‌كى ناياسايى چوونەتە نێو وڵاتانی ئەوڕوپا.
داگيركردنى به‌شێكى خاكى هه‌ردوو وڵاتى سووريا و عێراق، وايكردووه دانيشتوانيان به لێشياو رووبكه‌نه وڵاتانى ئه‌وروپا و به‌ره‌و ژيانێكى باشتر كۆچ بكه‌ن، ئاژانسى فڕۆنتێكسى ئه‌وروپيش رايده‌گه‌يه‌نێ رێژه‌ى كۆچبه‌رانى ناياسايى له زيادبووندايه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5.10.2015) فابریس لیگیری، سەرۆكی ئاژانسی فڕۆنتێكسی ئەوروپی بۆ چاودێری سنوورەكان له به‌ياننامه‌يه‌كدا رایگەیاند كە كارمەندانیان ناوی 630 ھەزار كەسیان لەسەر سنوورەكان تۆماركردووە كە لە رێگای نایاساییەوە چوونەتە ئەوڕوپا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: "ئەگەر ھەماھەنگی لەنێوان وڵاتاندا ھەبووایە، به‌شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان ده‌توانرا رێگه له كۆچى هاووڵاتيان بۆ ناو وڵاتانى ئه‌وروپا بكرێت".
روونيشى كردووه‌ته‌وه كە وڵاتانی ئەوروپا به‌نيازن، نیو ملیۆن كۆچبەری نایاسایی له چه‌ند رۆژى داهاتوودا بۆ وڵاتەكەیان بگه‌ڕێننه‌وه.
ھەرچەندە بەھەزاران پۆلیس لەسەر سنووری وڵاتەكان بڵاوەیان پێكراوە، بەڵام نەتوانراوە رەوشەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.