کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ناتۆ: رووسيا هێزێكى زۆرى له سووريا كۆكردووه‌ته‌وه
هێزى وشكانيشى تێدايه
K24 - هه‌ولێر
سكرتێرى گشتى هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، رووسيا هێزێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى له نێو خاكى سووريادا كۆكردووه‌ته‌وه كه هێزى وشكانيش له‌خۆ ده‌گرێت.
ينس ستۆلتينبێرگ، سكرتێرى گشتى هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) رايگه‌ياند، رووسيا هێزێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى و وشكانى له نێو سووريادا جێگريكردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه، سنوورى ئاسمانى توركياى به‌زاندووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (6.10.2015)، سكرتێرى ناتۆ، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، به‌زاندنى سنوورى ئاسمانى توركياى به پێشێلكردنى ياسا نێودهوڵهتييهكان ناوبردووه‌و داواى كردووه جارێكى ديكه ئه‌و كاره دووباره نه‌كرێته‌وه.
ستولتينبێرگ گوتيشى: "به‌زاندنى ئاسمانى سووريا، پێشێلكردنێكى ساده نييه، به‌ڵكو رووداوێكى ترسناكه".
له درێژه‌ى لێدوانه‌كانيدا ئاماژه‌ى به روونكردنه‌وه‌كانى رووسيا كردووه له باره‌ى بزاندنى ئاسمانى توركيا، كه پێشتر رايگه‌ياندبوو، رووداوه‌كه به هه‌ڵه بووه و ئه‌نقه‌ست نه‌بووه.
به‌ڵام سكرتێرى ناتۆ ئه‌و پاساوانه‌ى رهتكردووهتهو رايگه‌ياندووه، كه ئه‌وه جارى يه‌كه‌م نييه و فڕۆكه جه‌نگيه‌كانى رووسياش، ماوه‌يه‌كى زۆر له ئاسمانى توركيا ماونه‌ته‌وه.
رێكخراوى هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، له 4ى نيسانى 1949 له واشنتۆن، له ميانهى كۆنگره‌ى په‌يماننامه‌ى باكوورى ئه‌تڵه‌سى دامه‌زرا و نووسينگهى سه‌ره‌كى سه‌ركردايه‌تى رێكخراوه‌كه‌ش، له برۆكسلى پايته‌ختى بهلژيكايه و 28 وڵات تێيدا ئه‌ندامه.