کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ته‌له‌فزيۆنى سووريا: فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا مۆڵگه‌كانى داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
گورزه ئاسمانييهاكن له هه‌ردوو پارێزگاى ته‌دمور و حه‌له‌ب ئه‌نجامدراون
K24 - هه‌ولێر
كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى ره‌سمى سووريا بڵاويكرده‌وه، كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، چه‌ند بنكه و بارهيهگايهكى داعشييان له دوو پارێزگاى سووريا، بۆردومان كردووه.
كه‌ناڵى فه‌رمى سووريا، له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى سه‌ربازى سوپاى سووريا، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (6.10.2015)، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، له پارێزگاى ته‌دمورى مێژوويى و پارێزگاى حه‌له‌ب، مۆڵگه‌كانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)يان به چڕى بۆردومان كردووه.
به گوێره‌ى هه‌واڵى كه‌ناڵه‌كه، هێرشه ئاسمانييه‌كان 20 ئۆتۆمبێل و حهشارگهيهكى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى داعشييان له پارێزگاى ته‌دمور كردووه‌ته‌وه ئامانج (كه به‌دوورى 320 كيلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوورى رۆژهه‌ڵاتى ديمه‌شقى پايته‌خت).
هه‌روه‌ها گورزه ئاسمانييه‌كان هه‌ردوو شارۆچكه‌ى ئه‌لباب و دێر حافرى نزيك فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازى حهلهبييان كردووه‌ته ئامانج (به دوورى 360 كيلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوورى ديمه‌شقى پايته‌خت)، كه ئێستا له‌لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه ئابلۆقه دراوه.
له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه رووسيا له رێگاى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، ده‌ستيكردووه به بۆردومانكردنى هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كانى سووريا، به‌ڵام وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا، ره‌خنه له‌و هێرشه ئاسمانييانه ده‌گرن و رايده‌گه‌يه‌نن، كه مه‌رامى مۆكسۆ له‌و هێرشانه‌دا، ته‌نيا پاڵپشتيكردنى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريايه.