کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ميرالێكى سوپاى رووسيا: هێزى سه‌ربازيمان ره‌وانه‌ى سووريا كردووه
بۆ شه‌ڕكردنى له ريزى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوريايه
K24 - هه‌ولێر
جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا، به سه‌رۆكايه‌تى شاندێكى سه‌ربازى وڵاته‌كه، سه‌ردانى ئيسرائيل ده‌كات، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا ئيسرائيليه‌كه‌ى، سه‌ردانى ته‌لئه‌ڤيڤ ده‌كات، مه‌به‌ستيش له سه‌ردانيكردنى ئه‌و شانده سه‌ربازييه، ئه‌وه‌يه كه سوپاى ئه‌و دووڵاته له ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازييه‌كانى مۆسكۆ له سووريا، به‌ريه‌ك نه‌كه‌ونز
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، ئه‌ميرال ڤلاديمێر كۆمۆدۆيڤ، سه‌رۆكى لێژنه‌ى به‌رگرى له په‌رله‌مانى رووسيا، رايگه‌ياند، كه دوێنێ دووشه‌ممه (5.10.2015)، خۆبه‌خشه‌كانى رووسيا، گه‌يشتوونه‌ته سووريا، بۆ ئه‌وه‌ى له ريزى سوپاى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا، بجه‌نگن. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدايه كه هێرشه ئاسمانييه‌كانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، له‌نێو خاكى سووريادا به‌رده‌وامه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له دژى به‌زاندنى ئاسمانى توركيا، له‌لايه‌ن فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى رووسيا، په‌رچه‌كردارى جياوازى له‌نێو وڵاتاندا، به‌دواى خۆي‌دا هێناوه، به‌ڵام جه‌نه‌رال ئيگۆ كۆناشينكۆف، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، له‌م باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، كه فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى رووسيا له جۆرى سوخۆى سو 24 ئێم، بۆ چه‌ند چركه‌يه‌ك له ئاسمانى توركيادا ماوه‌ته‌وه.
كۆناشينكۆف راشيگه‌ياند، كه پێويست ناكات به چاوى پيلانگێرى سه‌يرى ئه‌و رووداوه بكرێت، چونكه به‌هۆى ناله‌بارى كه‌شوهه‌واوه بووه.
به‌ڵام ئانكه‌ره له‌لايه‌ن خۆيه‌وه، هۆشدارى له دووباره به‌زاندنى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى ده‌دات، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، بۆ پاراستنى هاووڵاتيانى ئه‌و وڵاته له تيرۆريستان. داواى پێكهێنانى ناوچه‌يه‌كى ئارام له‌نێو خاكى سووريادا ده‌كات.
هه‌روه‌ها رێكخراوى هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) كه توركياش يه‌كێكه له ئه‌ندامانى، له‌باره‌ى به‌زاندنى ئاسمانى توركيا، هۆشدارى ده‌داته مۆسكۆ و داوايكرد، به زووترين كات رووسيا، گورزه ئاسمانييه‌كانى بۆ سه‌ر ئۆپۆزيسۆن ميانڕه‌وى سووريا و هاووڵاتييانى سڤيل رابگرێت.
هه‌روه‌ها جۆن كيرىن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، به‌زاندنى ئاسمانى توركيا له‌لايه‌ن ئه‌و فڕۆكه رووسياييه‌وه به هه‌وڵێكى مه‌ترسيدار وه‌سف ده‌كات و رايدگه‌يه‌نێت، كه ئه‌م كاره په‌رچه‌كدارى ترسناكى به‌دوادا دێت.
سه‌رچاوه‌يه‌كيش له وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پنتاگۆن) گوتى: "دوێنێ دووشه‌ممه، رووسيا، هێزى سه‌ربازى زياتر بڕيكى زۆر چه‌كى هێرشبردنى گه‌ياندۆته سووريا، بۆ ئه‌وه‌ى له رۆژئاواى ئه‌و وڵاته له دژى ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕه‌وى وڵاته‌كه به‌كاريبهێنێت، نه‌ك له دژى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)".