کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شاندێكى سه‌ربازى عێراق سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات
بۆ وشاندنى گورزى سه‌ربازى له‌نێو خاكى عێراق له دژى داعش
K24 - هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له سوپاى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، كه شاندێكى سه‌ربازى عێراق بۆ تاووتوێكردنى هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له مۆسكۆن.
كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى "ئه‌لحوڕه"، له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا له عێراق بڵاويكردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له سه‌ردانى ئه‌و شانده سه‌ربازييه‌ى عێراق بۆ مۆسكۆ، تاووتوێكردنى پرسى وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، بۆ سه‌ر داعش له عێراق.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌عد ئه‌لحوده‌يسى، گوته‌بێژى حه‌يده‌رى عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق رايگه‌ياند، كه حكومه‌تى عێراق له هه‌وڵدايه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دونيا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه.
ئه‌لحوده‌يسى له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا، بۆ كه‌ناڵه‌كه گوتى: "هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتاندا، ته‌نيا وه‌شاندنى گورزى ئاسمانييه و ره‌وانه‌كردنى هێزى زه‌مينى و وشكانى بۆ عێراق قه‌بوڵكراو نييه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكى روونى حكومه‌ته و گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه".