کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
واشنتۆن و مۆسكۆ رێكده‌كه‌ون
بۆ هه‌ماهه‌نگيكردن و وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى بۆ سه‌ر داعش له نێو خاكى سووريا
K24 - هه‌ولێر
به مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگيكردن بۆ ئه‌نجامدانى هێرشه ئاسمانييه‌كان، بۆ سه‌ر چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، واشنتۆن و ئه‌مه‌ريكا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
ئاژانسى هه‌واڵى "تاس"ى رووسيا، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه بڵاويكرده‌وه، ئاناتؤلى ئه‌نتۆنۆڤ، جێگرى وه‌زيرى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياندووه كه مۆسكۆ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پێشنيازه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌ربڕيوه، كه بۆ هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى و ئه‌نجامدانى هێرشى ئاسمانى، بۆ سه‌ر چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له‌نێو خاكى سووريا، پێشكه‌شى رووسياى كردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ (6.10.2015)، سه‌رچاوه‌يه‌ك له سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا رايگه‌ياند، كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، چه‌ند بنكه‌يه‌ك و كۆگايه‌كى چه ك وته‌قه‌مه‌نى داعشييان له هه‌ردوو پارێزگاى ته‌دمور و حه‌له‌ب كردووه‌ته ئامانج.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه رووسيا رياگه‌ياندووه، هێرشه ئاسمانييه‌كانى بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعشه، به‌ڵام له‌لايه‌ن وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكاوه، به هێرشكردنه سه‌ر ئۆپۆزيسيۆنى سووريا تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى (30.9.2015)، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا (په‌رله‌مان) رێگاى به هێزى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌يدا، بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌ى سه‌ربازى له ده‌ره‌وه‌ى خاكى وڵات ئه‌نجامبدات، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا يه‌كه‌م هێرشى ئاسمانييان له‌نێو خاكى سووريا، بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجامدان.