کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا ره‌خنه‌كانى واشنتۆن ره‌تده‌كاته‌وه
نامانه‌وێت جارێكى ديكه تيرۆر بێته‌وه وڵاته‌كه‌مان
K24 - هه‌ولێر
رووسيا ره‌خنه‌كانى واشنتۆنى ره‌تكرده‌وه، كه له باره‌ى هێرشه ئاسمانييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، ئاراسته‌ى كردبوون.
ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز" بڵاويكرده‌وه، كه مۆسكۆ ره‌خنه‌ى توند له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى راگه‌ياندن گرتووه و كه له‌لايه‌ن وڵاتانى خۆرئاوا دهستيپێكراوهو ره‌خنه له گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (6.10.2015)، ماريا زاخارۆڤا، گوته‌بێژ به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، ئامانجى كرملين له‌و گورزه ئاسمانييانه، هاوكاريكردنى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سوريايه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش).
له لێدوانه‌كه‌يدا، زاخارۆڤا هه‌ڵوێسته‌كانى رووسيا، له دواى رووداوى 11ى سێپتێمبه‌ر، وه‌بير ئه‌مه‌ريكا دێنێته‌وه‌و گوتى: "ده‌مه‌وێت بهبيرتان بهێنمه‌وه، له‌دواى هێرشى تيرۆريستى 11ى سێپتێمبه‌ر، هاوخه‌مى و پاڵپتشى خۆمان بۆ ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌ربڕى".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "له هه‌موو شتێك‌دا هاوكارى واشنتۆنمان كرد، ته‌نانه‌ت له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشدا، له شه‌ڕى دژه‌تيرۆر يارمهتيماندا و نهمانپرسينى كه ئه‌و تيرۆريستانه باشن يان خراپ؟".
زاخارۆڤا ئاماژه‌ى به مێژووى وڵاته‌كه‌ى كرد له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى تيرۆريستان كرد و رايگه‌ياند، كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان، له‌لايه‌ن رووسياوه پهيوهيسته به ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: "وڵاته‌كه‌مان به‌و قۆناغانه‌دا تێپه‌ڕيوه، ده‌زانين شته‌كان چۆنه و نامانه‌وێت جارێكى ديكه تيرۆرى نێوده‌وڵه‌تى له‌نێو وڵاته‌كه‌ى خۆماندا ببينين و ئازارى پێ دهچێژين".