کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هاوپه‌يمانى چوارى له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه
بۆ هه‌ماهه‌نگى هه‌واڵگرى و ئه‌منى
K24 - هه‌ولێر
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، كه خانه هه‌واڵگرييه‌كانى هاوپه‌يمانى چوارى، ده‌ستييان به كۆبوونه‌وه‌كان كردووه و بۆ هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى و ههواڵگريش ژوورى ئۆپهراسيۆنهكان پێكهێنراون.
ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت، ئه‌ندامى لێژنه‌ى ئاسايشى و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق رايگه‌ياند، شاره‌زايانى هه‌ر چوار وڵاتى رووسيا، ئێران، عێراق و سووريا دواى پێكهێنانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆن و و دامه‌زراندنى سيسته‌مى په‌يوه‌ندى، ده‌ستييان به كۆبوونه‌وه كردووه.
وه‌توت روونيشى كرده‌وه، كه به‌شداريكردنى رووسيا له هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر داعش له نێو خاكى عێراق، پێويستى به داوايه‌كى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق هه‌يه و تا ئێستاش هيچ داوايه‌كى له‌و جۆره پێشكه‌ش به مۆسكۆ نه‌كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران گوتيشى: "لێژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق، گفتوگۆى له‌باره‌ى خانه‌ى هه‌واڵگرى هاوپه‌يمانى چوارى كردووه و ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر پێويستى پێشكه‌شكردنى داواكارييه‌ك بۆ رووسيا، بۆ ئه‌وه‌ى گورزه ئاسمانييه‌كان له‌نێو خاكى عێراقدا، له چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) بوه‌شێنێت".
هاوپه‌يمانى چوارى، له هه‌ريه‌ك له وڵاتانى رووسيا، ئێران، عێراق و سووريا ، كه وه‌ك به‌ره‌يه‌كى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش به سه‌رۆكايه‌تى رووسيا پێكهێنراوه، له مانگى ئهيلوولى رابردوو راگه‌يه‌نرا.