کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
قه‌يرانه‌كانى سووريا له زيادبووندايه
تا دێت، ژماره‌ی یاریكه‌ره‌كانی قه‌یرانی سووریا زیاد ده‌بێت و دواین یاریكه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ش، وڵاتی رووسیایه و به گوێره‌ی پێشهاته‌كانیش، ئێسته شه‌ڕه‌كه سیمایه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه و چاره‌سه‌ر ته‌نیا له ده‌ستی لایه‌نه ناوخۆییه‌كاندا نیيه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
تا دێت، ژماره‌ی یاریكه‌ره‌كانی قه‌یرانی سووریا زیاد ده‌بێت و دواین یاریكه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ش، وڵاتی رووسیایه و به گوێره‌ی پێشهاته‌كانیش، ئێسته شه‌ڕه‌كه سیمایه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه و چاره‌سه‌ر ته‌نیا له ده‌ستی لایه‌نه ناوخۆییه‌كاندا نیيه.
قه‌یرانی سووریا كه ماوه‌ی چوار ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه و شه‌ڕه‌كه له نێوان زیاتر له لایه‌نێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كه تازه‌ترین لایه‌نی به‌شدار بووی شه‌ڕه‌كه، رووسیایه.
ده‌كرێت بگوترێت، قه‌یرانی سووریا، ئه‌گه‌رچی شه‌ڕێكی ناوخۆییه له نێوان حكوومه‌تی سووریا و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی، به‌ڵام ئێسته شه‌ڕه‌كه سیمایه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه و چیتر چاره‌سه‌ر به ته‌نیا له لای لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان نیيه، به‌ڵكو به‌شێكی چاره‌سه‌ره‌كه له ده‌ستی هێزه هه‌رێمی و وڵاته زلهێزه‌كانه.
دوای په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژموونی چه‌كدارانی رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له عێراق و سوریا، ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی دیكه هاوپه‌یمانێتیه‌كیان، به بێ رووسیا بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش پێكهێنا، به‌ڵام ئێسته رووسیا به 50 فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌شداری له شه‌ڕه‌كه ده‌كات و وه‌ك خۆشی رايگه‌ياندووه كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان لێدانی داعشه.
ئه‌و به‌شدارییه‌ی رووسیا له شه‌ڕی دژی داعش، له لایه‌ن هه‌ندێ وڵات پێشوازی كراوه و هه‌ندێ وڵاتی دیكه‌ش، نيگه‌رانى خۆیان له سه‌ر هێرشه ئاسمانیه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر داعش ده‌ربڕیووه.
وه‌ك رووسه‌كان رایانگه‌یاندووه كه هێرشه‌كانیان چه‌كدارانی داعشی كردووه‌ته ئامانج، كه‌چی له به‌رانبه‌ردا لایه‌نه‌كانی دیكه مۆسكۆ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی دژ به چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی سڤیل.
دوای به‌شداری رووسیا له شه‌ڕه‌كه‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئاخۆ له داهاتوودا پێكدادان له نێوان هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان رووده‌دات؟ له‌و نێوه‌نده‌شدا هێنری سمیس، به‌ڕێوه‌به‌ری یاریده‌ده‌ر له گروپی چاودێریكردنی مه‌ترسیه‌كان كه باره‌گاكه‌ی له ئیماڕاته ده‌ڵێت: "زۆرێك له رووداوه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی، هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كان وه‌ك خۆیی به‌ڕێوه‌نه‌چن، ئه‌مه به ئه‌نقه‌ست نبیه، به‌ڵكو له رێگه‌ی هه‌ڵه‌وه‌یه، زۆر ئه‌سته‌مه هه‌ندێك له وڵاتان پاشگه‌زببنه‌وه، ئه‌گه‌ر زانیان كه هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربازیان ئاشكراكرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا رووسیا ده‌بێته‌وه".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا له‌چه‌ندان ناوچه توانیویانه هه‌ژموونی خۆیان بپارێزن، له به‌رانبه‌ردا له چه‌ندان ناوچه‌ی دیكه‌ش شكستی گه‌وره‌یان خواردووه و دواین شكستیشی له ده‌ستدانی ته‌واوه‌تی شارى ئیدلب بوو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی زیاتر له 2 هه‌زارو 500 جار بۆردومانی پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه، به‌ڵام هه‌ندێك له وڵاتان باس لهوهدهكهن كه بۆردومانه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه، كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر داعش دروست نه‌كردووه.