کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كانديدێكى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا ره‌خنه‌ى توند له ئۆباما ده‌گرێت
ئۆباما له ره‌وشى خراپى عێراق به‌رپرسه
K24 - ژوورى هه‌واڵ
كانديدێكى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، ره‌خنه‌ى توند له‌و ستراتيژييه ده‌گرێت، كه سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له به‌رانبه‌ر عێراقدا په‌يڕه‌وى كردووه.
دۆناڵد ترامپ، كانديدى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، بۆ هه‌ڵبژاردنى 2016ى وڵاته‌كه، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزيۆنيدا، رايگه‌ياند، كه ئه‌مه‌ريكا چه‌ندان مليار دۆلارى له عێراق سه‌رف كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ سوودێكى له‌و وڵاته بينيبێت.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ترامپ پاڵپشتى خۆى بۆ گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا ده‌ربڕى، كه له نێو خاكى سووريا له دژى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ئهنجامييان ده‌دات.
ترامپ، له درێژه‌ى قسه‌كانيدا، ره‌خنه‌ى توندى له سياسه‌تى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا گرت و رايگه‌ياند، ئۆباما له ره‌وشى خراپى ئێستاى عێراق به‌رپرسه و به سياسه‌ته ههڵهكانيشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى وێران‌كرد.
دۆناڵد ترامپ، ملياردێرێكى ئه‌مه‌ريكايه و پاڵێوراوى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كه بڕياره له 2016 ئه‌نجام بدرێت.
ترامپ له دايكبووى ساڵى 1946هو پێشووتريش پێشكه‌شكارى ته‌له‌فزيۆنى بووه، به لێدوانه سه‌ير و سه‌مه‌ره‌كانى به‌ناوبانگه، هه‌ندێكجار زۆر به روونى ئاماژه به ئامانجه‌كانى داهاتووى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات له جيهان و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، جياواز له به‌رپرسانى پێشووى ئه‌مه‌ريكا، كه به‌و روونييه ئاماژه‌يان به‌و ئامانجانه نه‌كردووه، به‌تايبه‌تيش هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌مه‌ريكا، له به‌رانبه‌ر وڵاتانى عه‌ره‌بستانى سعووديه، عێراق، رووسيا و سووريا.