کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ژنه كانديدێكى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا: بڕوانامه‌كه‌م يارمه‌تيم ده‌دات
داعش ده‌يه‌وێت بمانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست
K24 - هه‌ولێر
ژنه كانديدێكى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، بۆ هه‌ڵبژاردنى 2016، رايده‌گه‌يه‌نێت كه بڕوانامه‌كه‌ى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت.
كارلى فيۆرينا، كانديدى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ى زانكۆيه و پسپۆڕى له بوارى مێژووى چاخه‌كانى ناوه‌ڕاستدا هه‌يه، رايگه‌ياند، بڕوانامه‌كه‌ى يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى داعش و رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانى ديكه ببێته‌وه.
له‌ميانه‌ى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى 2016 ئه‌مه‌ريكا، فيۆرينا جه‌ختى له‌سه‌ر لێدوانه‌كانى كرده‌وه‌و رايگه‌ياند، ئه‌وه شته‌ى كه داعش ده‌يه‌وێت، رێك ئه‌وه‌يه بمانباته‌وه بۆ چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست.
ئه‌و ژنه كانديده گوتيشى: "هه‌موو ئه‌و تاكتيكانهى كه داعش له تاوانهكانييانيدا به‌كارييان ده‌هێنێت، وه‌ك له خاچدان، سه‌ربڕين و سوتاندنى مرۆڤ به زيندوويى، به زۆرى له چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست به‌كارهاتوون"، له درێژه‌ى قسه‌كانيشدا، گوتى: "ناكرێ چاومان له‌ئاست ئه‌و تاوانانه دابخه‌ين و بڵێين زيادهڕۆييه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى داعش ده‌يكات، ياخود ئه‌وه‌ى ده‌يه‌وێت بيكات، رێك ئه‌وه‌يه بمانگه‌ڕێنێته‌وه چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست".
كارلى فيۆرينا، له‌دايكبووى ساڵى 1954ه له ويلايه‌تى تێكساس، ده‌رچووى زانكۆى ستانفۆرد، كۆلێژى ئهدهبياته له ساڵى 1976 پسپۆڕى بوارى مێژووى چاخه‌كانى ناوه‌ڕاسته، به‌ر كانديدكردنيشى له‌لايه‌ن كۆمارييه‌كانه‌وه، بۆ بۆ هه‌ڵبژاردنى 2016، سه‌رۆكى رێكخراوى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى قازانجنهويست بووه.