کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌ره‌نسا ره‌گه‌زنامه له 5 "تيرۆريست" وه‌رده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر
وه‌زيرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا، داواى له سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵاته‌كه‌ى كردووه، ره‌گه‌زنامه له 5 "تيرۆريست" وه‌ربگرێته‌وه، كه ده‌ستييان له ته‌قينه‌وه‌كانى دارولبه‌يزادا هه‌بووه.
برنار كازانۆڤ، وه‌زيرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا، رايگه‌ياند، داواى له مانويڵ فالس، سه‌رۆكى وه‌زيرانى وڵاته‌كه‌ى كردووه، ره‌گه‌زنامه له پێنج "تيرۆريست" وه‌ربگرێته‌وه، كه ده‌ستييان له ته‌قينه‌وه‌ى شارى دارولبه‌يزاى مه‌غريبدا هه‌بووه له 2003دا.
به‌هۆى ئه‌نجامدانى ئه‌و ته‌قينه‌وه له شارى دارولبه‌يزاى مه‌غريب، 45 كه‌س گيانييان له‌ده‌ستدا، 12 له‌وان تيرۆريست و بوون و له كرده‌وه‌كه‌دا مردن.
به‌پێى ياسا كارپێكراوه‌كانى وڵاتى فه‌ره‌نسا، ده‌توانێت ره‌گه‌زنامه له‌هه‌ر كه‌سێك وه‌ربگرێته‌وه، به مه‌رجێك ره‌گه‌زنامه‌يه‌كى ديكه‌ى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى رێكارێكى توندى ياساييدا ده‌بێت.