کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ريكا لهكرانهوهى ناوچه‌ى سه‌وز نيگه‌رانه
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، نيگه‌رانى خۆى نيشاندا له‌مه‌ڕ بڕيارى كردنه‌وه‌ى "ناوچه‌ى سه‌وز" به رووى هاووڵاتيان.
K24- ژوورى هه‌واڵ
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، نيگه‌رانى خۆى نيشاندا له‌مه‌ڕ بڕيارى كردنه‌وه‌ى "ناوچه‌ى سه‌وز" به رووى هاووڵاتيان.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌يه‌نێ كه چه‌ند جارێكه نيگه‌رانى خۆيان به كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز بۆ حكوومه‌تى عێراق ده‌ربڕيوه و گوتويانه كه پێويسته هێزى ئه‌منى له‌و ناوچه‌يه‌دا كه‌م نه‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (6.10.2015) مارك تونر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، له‌كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند كه ئه‌مه‌ريكا لە نزیكەوە چاودێری رەوشی ئەمنی ناوچه‌ى سه‌وز ده‌كات، ئەگەر پێویست بكات، ئاسایشی باڵیۆزخانەكەی لەو ناوچەیە توندتر ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "ناخوازين ھێزی ئەمنی لە ناوچەی سەوز لە شاری بەغدا كەمبكرێتەوە، چونكە دامودەزگاكانی حكوومەت و ژمارەیەك باڵیۆزخانە لەو ناوچەیەن".
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به رووى هاووڵاتياندا راگه‌ياند كه چه‌ند داموده‌زگايه‌كى حكومى و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌و ناوچه‌يه‌دا هه‌ن.
ئه‌و ناوچه‌يه له‌رووى فراوانى رووهبهرهوه 10 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌يه و كه‌وتووه‌ته دڵى شارى به‌غدادى پايته‌ختى عێراق، له‌ساڵى 2003 له‌لايه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا داگيركرا باڵوێزخانه‌ى خۆيان تێيدا كرده‌وه.