کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ته‌قينه‌وه‌يه‌ك به‌سرا ده‌هه‌ژێنێ
ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌شارى به‌سرا ده‌ته‌قێته‌وه و له ئاكامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى گيانيان له ده‌ست و ژمارهيهكيش بريندار بوون.
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌شارى به‌سرا ده‌ته‌قێته‌وه و له ئاكامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى گيانيان له ده‌ست و ژمارهيهكيش بريندار بوون.
دوێنى شه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له رۆژئاواى پارێزگا به‌سره بووه هۆى گيان له‌ده‌ستدانى 10 هاووڵاتى و برينداربوونى 25ى ديكه و چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)يش به‌رپرسياره‌تى خۆيان له‌و ته‌قينه‌وه راگه‌ياند.
دوێنى دووشه‌ممه (5.10.2015) ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ رايگه‌ياند كه ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له قه‌زاى زوبێرى سه‌ر به پارێزگاى به‌سرا ته‌قييه‌وه، له ئاكامدا 10 هاووڵاتى گيانيان له ده‌ست دا‌و 25 ديكه‌ش برينداربوون، چه‌كدارانى داعشيش له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيدا بهيانێكيان بڵاوكرده‌وه تێدا هاتووه: "سه‌ربازه‌كانمان له ويلايه‌تى باشوور، توانيان ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له قه‌زاى زوبێر له رۆژاواى پاريزگاى به‌سره بته‌قێننه‌وه كه بووه‌ته هۆى كوژران و بريندار بوونى ده‌يان كه‌س".
جه‌بار ئه‌لسه‌عدى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئه‌منيى له پاريزگاى به‌سره، له لێدوانێكى دا بۆ ئاژانسى ئه‌نادۆڵ گوتي: "پێش ته‌قينه‌وه‌كه شوێنى رووداوه زۆر قه‌ره‌باڵغ بووه، دواى ئه‌وه‌ى ئۆتۆبێله‌كه ته‌قيوه‌ته‌وه بووه‌ته هۆى گيان له‌ده‌ستدان 10 هاووڵاتى و برينداربوونى 25ى ديكه، جگه له‌مه‌ش چه‌ندين فرۆشگاى سه‌ر ئه‌و جادهيهش زيانى زۆريان به‌ركه‌وتووه".
پارێزگاى به‌سره، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌نداوى عه‌ره‌بى، به‌ناوه‌ندێكى ئابوورى گرنگ داده‌نرێت بۆ هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنى نه‌وت به‌جۆرێك 80% نه‌وتى عێراق له رێگه‌ى ئه‌و پارێزگايهوه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها زۆرينه‌ى دانيشتوانى ئه‌و پاريزگايه شيعه نشينن، ساڵانێكى زۆره هيچ ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له‌و شاره‌دا رووينه‌داوه.