کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سووريا.. خۆپيشاندان دژى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا ده‌كرێ
به سه‌دان هاووڵاتى له يه‌كێك له شاره‌كانى سووريا دژى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
K24- ژوورى هه‌واڵ
به سه‌دان هاووڵاتى له يه‌كێك له شاره‌كانى سووريا دژى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دواى بۆردومانكردنى شارى ئدليبى سووريا له‌لايه‌ن فڕۆكه جهنگيهيكانى رووسيا، به سه‌دان هاووڵاتى ئه‌و شاره رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و به دروشمى جياجيا و به‌رزكردنه‌وه‌ى لافيتهى جۆراو جۆر خۆپيشاندانيان دژى رووسيا ئه‌نجام دا، به‌جۆرێك له‌سه‌ر يه‌كێك له‌و لافيتانهى كه بهرزكرابۆوه نووسرابوو "فڕۆكه‌كانى رووسيا هيچ جياوازييه‌كى نييه له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كان ئه‌سه‌د".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (6.10.2015) ماڵپه‌ڕى "يه‌نى شه‌فه‌قى"ى توركى، بڵاويكردووه‌ته‌وه كه دوێنى شه‌و سه‌دان هاووڵاتى شارى ئدليب، به‌چه‌ندان دروشمى جياجيا له‌دژى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا خۆپيشاندانيان ئه‌نجام دا، به‌جۆرێك لافيتهى جۆراو جۆريان به‌رزكردبۆوه كه تيێدا نووسرابوو"رووسيا منداڵه‌كانى سووريا ده‌كوژێت"، "بڕۆ ئه‌ى پۆتين".
بڵاويشكردووه‌ته‌وه: "رووسيا بۆ پاراستنى رژێمى سووريا واده‌كات ژماره‌ى گۆڕستانه‌كان له سووريا زياتر بێت".
له‌سه‌ره‌تاى مانگى تشرينى يه‌كه‌م دا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا توانيويانه 9 مۆڵگه‌ى داعش له 20 هێرشى ئاسمانى، بكاته ئامانج، له‌كاتێكدا وڵاتانى هاوپه‌يمان و ئه‌مه‌ريكا به‌تايبه‌تى رايانگه‌ياند كه گوزرهكانى رووسيا ئه‌وه‌نده‌ى هاووڵاتى و ئۆپۆزيسيۆنى كردووه‌ته ئامانج، ئه‌وه‌نده گورزه‌ى له داعش نه‌وه‌شاندووه.