کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له هه‌ولێر نيشته‌جێن هاوكارى ده‌كرێن
له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ژین و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیش له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك به ناوی "كۆبۆنی خۆراكه‌وه"، هاوكاری و كۆمه‌كی 32 هه‌زار خێزان ده‌كات.
K24 – ھەولێر
له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ژین و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیش له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك به ناوی "كۆبۆنی خۆراكه‌وه"، هاوكاری و كۆمه‌كی 32 هه‌زار خێزان ده‌كات.
به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، رێكخراوی "وۆرڵد ڤیژن" به هاوكاری پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی، بڕی 12هه‌زار دینار بۆ هه‌ر تاكێك یان 10 دۆلار له مانگێكدا ده‌دات به ئاواره‌كان، به‌ڵام ئه‌وان گله‌ییان له كه‌می بڕی پاره‌كه هه‌یه و به گووته‌ی خۆیان به‌شیان ناكات.
سه‌باره‌ت به‌و بڕه هاوكاريه، يه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه ده‌ڵێت: "بێ گومان گرنگی هه‌بوو، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه ده‌ستی پێكرد، سه‌ره‌تا 30 هه‌زار بوو دواتر بوو به 19 هه‌زار دینار، ئێستاش بڕه‌كه بووه‌ته 12 هه‌زار دینار، ئێمه 7 كه‌سین ته‌نیا 5 كۆبۆنمان پێ ده‌ده‌ن، پێشتر سه‌د له سه‌د به سوود بوو بۆمان، ئێستا سووده‌كه‌ی بۆ 50% دابه‌زیووه".
هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی پاره‌كه‌ش بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی به‌خشینه‌كان بۆ رێكخراوه‌كان و ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌كه ده‌ڵێت: "نرخی كۆبونه‌كان له مانگی ئاب 19 هه‌زار دیناری عێراقی بوو كه ده‌كاته 16 دۆلار، ئێستا بۆ 10 دۆلار كه‌مبووه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی پاره‌ی لایه‌نه كۆمه‌ك به‌خششه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له‌دواى داگيركردنى پارێزگاى موسڵ و ئه‌نبار له لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) زياتر له سێ مليۆن ئاواره‌ى عێراق روويان له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.