کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
قهنهفهيهك به ده‌نگ كار ده‌كا
سادات سايمان، هاووڵاتييه‌كى به ره‌گه‌ز توركييه، جۆره قهنهفهيهكى داهێناوه كه به فه‌رمانى ده‌نگى كارده‌كات، به‌جۆرێك ده‌توانرێ ئه‌و قهنهفهيه بكرێته سيسهمى نووستن ياخود به چه‌ندان جۆرى جياواز بچه‌مێته‌وه.
K24 – ھەولێر
سادات سايمان، هاووڵاتيه‌كى به ره‌گه‌ز توركييه، جۆره قهنهفهيهكى داهێناوه كه به فه‌رمانى "ده‌نگ"ى كارده‌كات، به‌جۆرێك ده‌توانرێ ئه‌و قهنهفهيه بكرێته سيسهمى نووستن ياخود به چه‌ندان جۆرى جياواز بچه‌مێته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى "ئه‌نادۆڵ" رايده‌گه‌يه‌نێ كه سايمان دانيشتووى ويلايه‌تى بۆرسهيه له باكوورى رۆژئاواى توركيا و ده‌ڵێت: "بيرۆكه‌يه‌ى ئه‌و داهێنانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 8 مانگ له‌مه‌وبه‌ر، به‌چه‌ندان تاقيكردنه‌وه‌ى جياجيا بێره گهيشتم له‌توانامدا هه‌يه ئه‌و داهێنانه بكه‌مه به‌رهه‌مێكى بازرگانى".
شێوازى دروست كردنى ئه‌و قهنهفهيه به جۆريكه ئه‌گه‌ر بته‌وێت بيگۆڕيت بۆ سيسهمى نووستن، ته‌نيا يه‌كجار بڵێت "ببه‌ره‌وه" ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته سيسهمى نووستن و ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانى ئهڵكترۆنى كۆمپيته‌ر و مۆبايليش دا ده‌توانرێ به‌كار بهێنرێت.
سايمان ده‌شڵێت: "به‌پێى ئه‌و توێژينه‌وه‌يه كه له بازاڕه‌كانى توركيا ئه‌نجامم داوه تا ئيسته داهێنانى له‌و جۆره نه‌كراوه".
گوتيشى: له‌ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ين به فرۆشتنى قه‌نه‌فه‌ى له‌و جۆره و نرخه‌كه‌شى زۆر جياوازى نابێت له‌گه‌ڵ قهنهفهيهكى ئاسايى.