کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ردۆغان: په‌نابه‌ره‌كان ناگه‌ڕێنينه‌وه وڵاتى خۆيان
سه‌رۆكى توركيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئه‌نقه‌ره ئاواره‌كانى سووريا ناگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆيان له‌كاتێكدا جه‌نگ هێشتا به‌رده‌وامه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆكى توركيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئه‌نقه‌ره ئاواره‌كانى سووريا ناگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆيان له‌كاتێكدا جه‌نگ هێشتا به‌رده‌وامه.
دواى تۆمه‌تباركردنى توركيا له لايه‌ن هه‌ندێك رێكخراو و چالاكوانانى بوارى مه‌ده‌نى، به‌وه‌ى كه په‌نابه‌رانى سووريا و عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆيان ياخود له‌سه‌ر خاكى خۆى ده‌ريان ده‌كات، سه‌رۆكى توركياش له‌ساته‌وه‌ختى پێشكه‌شكردنى گوتارێكدا به درۆى ده‌خاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ئێمه هيچ په‌نابه‌رێك ناگه‌ڕێنينه‌وه تاوه‌كوو شه‌ڕ له‌و وڵاته به‌رده‌وامى هه‌بێت".
دوێنى دووشه‌ممه (5.10.2015) ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركيا، له ساته‌وه‌ختى پێشكه‌شكردنى گوتاره‌كه‌ى له كۆنگره‌ى ".ئايگمۆنت". له بروكسلى پايته‌ختى به‌لجيكا گوتى: "هه‌ندێ له سياسييه‌كانمان پێداگيرى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئاواره‌ى سووريا و عێراق بگه‌ڕێنيه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆيان، به‌ڵام ئێمه ناكرێ ئه‌و بێ تاوانانه بگه‌ڕێنينه‌وه سه‌ر خاكى كه هێشتا شه‌ڕ و جه‌نگ تێدا به‌رده‌وامى هه‌يه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "وڵاته‌كه‌ى تاوه‌كوو ئێسته 220 هه‌زار په‌نابه‌رى له كۆبانى وه‌رگرتووه كه 80 بۆ 90 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاينه‌وه شاره‌كه‌ى خۆيان، به‌ڵام ئه‌وانى ديكه هه‌ر له توركيادا ماون".
گوتيشى: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌و خزمه‌ته‌ى كه پێشكه‌شى په‌نابه‌ران كردووه، هه‌ندێك له‌لايه‌نه‌كان توركيا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه په‌نابه‌ره‌كان ده‌نێرێته‌وه ياخود ده‌ريان ده‌كات له‌سه‌ر خاكى توركيا، ئه‌مه جگه له درۆيه‌ك هيچى ديكه نييه".
دواى داگيركردنى به‌شێك له خاكى توركيا و عێراق له‌لايه‌ن رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)ــه‌وه به‌هه‌زاران هاووڵاتى روويان له‌وڵاتانى دراوسێ و ئه‌وروپا كرد، توركيايش يه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ى كه زياتر له‌مليۆنێك په‌نابه‌ر روويان تێكرد.