کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هاووڵاتيانى شارى مه‌خموور بايه‌خ به هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش ناده‌ن
هاووڵاتیانی مه‌خموور وێرای نزیكییان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش، ئه‌وان رۆژانه سه‌رقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیانن و رایده‌گه‌یه‌نن كه هیچ كات ئاماده نیین ده‌ستبه‌رداری ژیانی خۆیان له شارۆچكه‌كه‌یاندا ببن.
K24 – ھەولێر
هاووڵاتیانی مه‌خموور وێرای نزیكییان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش، ئه‌وان رۆژانه سه‌رقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیانن و رایده‌گه‌یه‌نن كه هیچ كات ئاماده نیین ده‌ستبه‌رداری ژیانی خۆیان له شارۆچكه‌كه‌یاندا ببن.
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، له سنوورى ئه‌و شاره‌دا رایده‌گه‌یه‌نێ كه جارێكی دیكه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) زه‌فه‌ر به سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ساڵێك پێش ئێستة بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ئه‌و شارۆچكه‌یه كه‌وته ده‌ست داعش و دواتر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی ئازادی بكاته‌وه.
مام قادر, ئەو پیاوەی قەدەر ٢٣ ساڵە ھێناویەتە مەخموور و بە تەنیا ژیان بەسەر دەبات، ئەو ٣ رۆژ لەگەڵ چەکدارانی داعش ماوەتەوە و ھەر زوو مزگینی مارەکردنی ئافرەتێکیان پێداوە, بەڵام ئەو ره‌تيكردووه‌ته‌وه ھاوسەرگیری بکات.
هه‌ر يه‌كێك له‌و شارۆچكه‌يه خاوەن چیرۆکێکی خەمگینە, دایکی کاروان, ئەو ئافرەتەی دوای ئازادکردنەوەی مەخموور یەکەم کەس بووە هاتووه‌ته ناو شارەکە, خۆشەویستی زێدەکەی وای لێکردووە بە پیادە گشت کۆڵانەکانی بگەڕێت.
دانشتوانی مەخموور, بەشێکیان ئومێدی دوورکەوتنەوەی مەترسییەکان دەخوازن, بۆئەوەی چیتر شارەکەیان جێ نەھێڵن, ھەندێکیشیان نەبوونی ئیش و کار و چۆلی شەقامەکان دەبەستنەوە بە نزیکی سنووریان لەگەڵ داعش.
فەرماندەیەکی سەربازی کە لەسەرەتای ھێرشی داعش لەو سنوورە ماوەتەوە، دڵنیای دەداتە ھاووڵاتیانی ئەم شارۆچکەیە کە جارێکی ديكه ھیچ ھێزێک ناتوانێ بەرانبەر بە ھێزەکانی پێشمەرگە بوەستێتەوە.
ھەرچەندە مەخموور ئێسته لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای ھەولێرە, به‌ڵام بەشێکە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و مەڵبەندی پارێزگاکەی نەینەوایە کە ئێسته لەژێر ده‌ستى چەکدارانی داعشە.