کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا و رووسيا بۆ لێدانى داعش هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى ئاسمانى له‌نێو خاكى سووريا
K24 – هه‌ولێر
بۆ هه‌ماهه‌نگيكردن و وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، له‌نێو خاكى سووريا، ئه‌نكارا پێشنيازێك ده‌خاته به‌رده‌م مۆسكۆ.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند كه به مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگيكردن و وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى بۆ سه‌ر رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، ئه‌نكارا، پێشنازێكى خستووه‌ته به‌رده‌م مۆسكۆ.
پێشكه‌شكردنى ئه‌و پێشنياره له‌لايه‌ن توركيا، له‌كاتێكدايه، كه رێكخراوى هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، رووسياى به به‌زاندنى ئاسمانى توركيا تۆمه‌تبار كرد و رووداوه‌كه‌ى به هه‌ڵه‌يه‌كى مه‌ترسيدار برد، به‌ڵام مۆسكۆ هه‌وڵى ره‌واندنه‌وه‌ى نيگه‌رانييه‌كانى ناتۆ ده‌دات و رايگه‌ياند، كه رووداوه‌كه هه‌ڵه‌يه‌ك بووه و به‌هۆى ناله‌بارى كه‌شوهه‌واوه روويداوه.
ئاناتۆلى ئه‌نتۆنۆڤ، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، گوتى: "خۆشحاڵين پێشوازى له وه‌زيرى به‌رگرى توركيا بكه‌ين، له‌وانه‌يه سه‌رجه‌م پرسه ته‌كنيكييه‌كان گفتوگۆ بكه‌ين، هه‌روه‌ها بتوانين له‌و بهدحاڵيبوونانه دووربكهوينهوه، كه له ئه‌نجامى پرۆسه‌ى سه‌ربازى سوپاى رووسيا رووده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها مۆسكۆ جه‌ختى له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرده‌وه و رايگه‌ياند، كه ئامانجى سه‌ره‌كى هێرشه ئاسمانييه‌كان، رێكخراوى داعشه، به‌ڵام وڵاتانى رۆژئاوا و ئه‌مه‌ريكا، ره‌خنه‌يان له گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا گرت، گوايه له‌و هێرشانه‌دا، ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕه‌وى سووريا كراونه‌ته ئامانج.