کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مامۆستايانى هه‌ولێر خۆپيشاندان ده‌كه‌ن
به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌وه
K24 – ھەولێر
دواكه‌وتنى مووچه‌و قه‌يرانى دارايى، مامۆستايانى هه‌ولێر هێنايه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواى مافى خۆيان ده‌كه‌ن.
خۆپیشاندان و گردبوونەوەكان لە دژی دواكەوتنی مووچە و قەیرانی دارایی، رۆژ لە دوای رۆژ زیاد دەبێت, بەشێك لە مامۆستایانی قوتابخانەكانی ناو شاری ھەولێر، لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە و لە رێی نامەیەكەوە داوایان لە دەسەڵاتداران كرد، "واز لە پرسە حيزبییەكان بێنن و چارەسەری گرفتەكانی خەڵك بكەن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7.10.2015) مامۆستايان به‌شێك له قوتابخانه‌كانى شارى هه‌ولێر خۆپيشاندانێكيان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدا كه په‌يامنێرى (K24)يش له‌وێ ئاماده‌بوو و مامۆستايان له‌رێگه‌ى دروشمەكانیانەوە بە بەرپرسانییان دەگوت: "نەھاتووین حكوومەت و پەرلەمان بروخێنین، بەڵكو ھاتووین داوای مافی خۆمان بكەین".
لە بەرانبەر ئەوەی دەگوترێت مامۆستايان نابێ سیستەمی خوێندن پەك بخەن و منداڵانی كورد لە خوێندن بێبەش بكەن، مامۆستايان ئاماژەيان بەوە كرد كه ئەوانیش منداڵەكانی خۆیان لە ئەستۆدایە و ئەركە لەسەریان بیانژێنن.
لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، بەڵێنیان بە مامۆستایان دا، داواكاریەكانییان بگەییننە لای سەرۆكایەتی پەرلەمان.
ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی فەرمانبەران لە دژی دواكەوتنی مووچە لە بەشێكی شار و شارۆچكەكانى هه‌رێمى كوردستان دەستی پێ كردووە، بڕیاریشیانداوە تا داواكەیان جێبه‌جێ نەكرێت، ئەوان لە بایكۆتكردنی داوامی فەرمی دامودەزگاكانی حكوومەت بەردەوام دەبن.