کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يه‌كێتى ئه‌وروپا داوا له توركيا ده‌كات درێژه به پرۆسه‌ى ئاشتى بدات
له گرژى و ئاڵۆزييهكان نيگه‌رانين
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك يه‌كێتى ئه‌وروپا، داوا له توركيا ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له وڵاته‌كه‌دا، درێژه به پرۆسه‌ى ئاشتى بدات.
به‌هۆى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان چالاكانى كورد له باكوورى كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، نيكۆلاس شميت، سه‌رۆكى يه‌كێتى ئه‌وروپا، داوا له حكومه‌تى توركيا ده‌كات، ده‌ست له‌و چهقبهستووييه به‌ربدات و له رێگاى گفتوگۆوه كێشه‌كانى گه‌لى كورد به ئاشتييانه چاره‌سه‌ر بكات.
شميت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7.10.2015)، له وته‌يه‌كدا، له‌به‌رده‌م يه‌كێتى ئه‌وروپا گوتى: "پاڵپشتى ته‌واوى خۆمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا ده‌رده‌بڕين، ئه‌گه‌ر ئه‌و گرژييانه به‌رده‌وام بن، ئه‌وا پرۆسه‌كه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و ئه‌و گرژى و ئاڵۆزييانهش گه‌وره‌تر ده‌بن و كۆنتڕۆڵ ناكرێن".
له درێژه‌ى وته‌كانيدا، گوتيشى: "پرۆسه‌ى ئاشتى بۆ نه‌وه‌ى ئێستا، باش‌ترين ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى ئاشتييانه و كۆتايى به‌و گرژييانه بهێنن".
له باره‌ى زيادبوونى توندوتيژييه‌كان له توركيا گوتى: " له‌و توندوتيژييانه‌ى كه له توركيا رووده‌ده‌ن، نيگه‌رانين، به پێى پێوه‌ره‌كانى حكومه‌تى توركيا، كرده‌وه‌ى تيرۆريستيش روويانداوه، به‌ڵام پێويسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ و پرۆسه‌ى ديموكراسى نه‌خه‌نه ژێر هه‌ڕه‌شه".
له ماوه‌ى رابردوودا، گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان چالاكى كورد له باكوورى كوردستان و هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا، روويانداوه، له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييش كه له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاوبووه‌ته‌وه، تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئۆتۆمبێلێكى پۆليسى توركيا، ته‌رمى چالاكێكى كورد به‌دوايدا راده‌كێشێت و به شهقامهكانى شهرناخدا ده‌سووڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى يه‌كێتى ئه‌وروپاى لێكهوتهوه.