کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح پابه‌ندى به‌رنامه‌ى ئاشتى ده‌بێت
ده‌بێت هه‌موو لايه‌نه‌كان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ميكانيزمى رێككه‌وتنه‌كه بده‌ن
K24 – هه‌ولێر
حزبى كۆنگره‌ى گشتى گه‌ل، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، ره‌زامه‌ندى خۆى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئاشتى ده‌رده‌بڕێت، كه به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆكان له عه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز" بڵاويكرده‌وه، عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له رێگاى پۆستى ئه‌ليكترۆنى خۆيه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، ره‌زامه‌ندى حزبه‌كه‌ى خۆى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئاشتى ده‌ربڕيوه.
حزبى كۆنگره‌ى گشتى گه‌لى يه‌مه‌ن، كه عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكايه‌تى يه‌كێت، يه‌كێك له له‌لايه‌نه سه‌ره‌كييه‌كانى شه‌ڕى ناوخۆى يه‌مه‌نه.
تا ئێستاش هه‌ندێك له يه‌كه سه‌ربازييه‌كانى سوپاى پێشووى يه‌مه‌ن، كه سه‌ر به ساڵحن، له‌ريزى چه‌كداره حووسييه‌كان له دژى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى و سوپاى يه‌مه‌ن شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
له‌و به‌ياننامه‌يه‌شدا، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7.10.2015) بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له حزبى كۆنگره، پابه‌ندى خۆى به راگرتنى شه‌ڕ، هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆكان و چاه‌سه‌رێكى ئاشتى بۆ قه‌يرانى يه‌مه‌ن ده‌ربڕيوه".
به‌ڵام عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادى، سه‌رۆكى يه‌مه‌ن، كه هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه پاڵپشتى ده‌كات، هه‌موو رێككه‌وتنێكى له‌و جۆره‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هادى مه‌رجى سه‌ره‌كيشى بۆ رێككه‌وتن راگه‌ياند كه ده‌بێت چه‌كداره حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، له سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه بكشێنه‌وه، كه ده‌ستييان به‌سه‌ردا گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌كه‌كانيان راده‌ست بكه‌ن و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيش ئاگادار بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، كه حكومه‌تى يه‌مه‌ن به‌شدارى له گفتوگۆكانى ئاشتيدا ده‌كات، كه له ژێر چاودێرى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له سه‌ڵته‌نه‌ى عه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به مه‌رجێك چه‌كداره حووسييه‌كان به فه‌رمى بڕيارى (2216)ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان قه‌بوڵ بكه‌ن.
حزبى كۆنگره‌ى گشتى گه‌ل له به‌ياننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێكردنى بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بگيرێته به‌ر، ده‌بێت هه‌موو لايه‌نه‌كان پێشووتر له‌سه‌ر ميكانيزمى جێبه‌جێكردنه‌كه رێكبكه‌ون".
هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بساتى سعووديه، له ئازارى 2014 به به‌شدارى 10 وڵات پێكهێنرا و توانييان پارێزگاى عه‌ده‌نى دووه‌م گه‌وره‌ترين شارى يه‌مه‌ن و ناوچه‌كانى باشوورى وڵات، له‌ژێر ده‌ستى چه‌كداره حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح ده‌ربهێنن.
وڵاتانى ئه‌ندام له هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى بريتين له (عه‌ره‌بستانى سعووديه، شانشينى عه‌ره‌بى يه‌كگرتوو – ئيمارات، كوه‌يت، به‌حره‌ين، سودان، قه‌ته‌ر، ئه‌رده‌ن، مه‌غريب، ميسر، پاكستان) و ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاش، هه‌رچه‌نده به فه‌رمى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانێتييه‌كه نييه، به‌ڵام هاوكارى لۆجيستى، پێشكه‌ش به هاوپه‌يمانێتييه‌كه ده‌كات.