کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا: له 57 هێرشى ئاسمانى رووسيا ته‌نها دوو هێرشيان بۆ سه‌ر داعش بووه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيران توركيا ره‌خنه له گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا ده‌گرێت و رايگه‌ياند، له 57 گورزى ئاسمانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كان رووسيا، له‌نێو سووريا، ته‌نها دوويان بۆ سه‌ر داعش بووه، ئه‌وانى ديكه بۆ سه‌ر گروپى ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕه‌و بووه.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زيران توركيا، به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ههواڵگرييه سه‌ربازييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، رايگه‌ياند، كه رووسيا له گورزه ئاسمانييهكاندا داعش به ئامانج ناگرێتن، به‌ڵكو ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕه‌وى سووريا كه له‌لايه‌ن توركيا و ئه‌مه‌ريكاوه پاڵپشتى ده‌كرێن، بۆردومان ده‌كات، له‌كۆى 57 هێرشى ئاسمانيش، ته‌نها دوو هێرش بۆ سه‌ر داعش بووه.
له‌باره‌ى به‌زاندنى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسياوه، ئۆغلو، رايگه‌ياند، كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌ست له مافه‌كانمان هه‌ڵناگرين و گوتيشى: "هيوادارين ململانێكانى سووريا، نه‌بێته هۆى دروستبوونى قه‌يران له نێوان رووسيا و رێكخراوى هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، ياخود نێوان رووسيا و توركيا".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7.10.2015)، له و كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌دا، ئۆغلو، رايگه‌ياند، ئه‌نكارا نيگه‌ران له هێرشه ئاسمانييه‌كانى رووسيا له نێو خاكى سووريا و گوتيشى: "به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌رمى نانوێنين له‌سه‌ر بابه‌تى ئاسايشى سنووره ئاسمانييه‌كانى وڵاتمان ".