کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نۆبڵى كيميا به سويدييه‌ك و دوو ئه‌مه‌ريكايى به‌خشرا
يه‌كێكييان له‌دايكبوونى پارێزگاى ماردينى باكوورى كوردستانه
K24 – هه‌ولێر
براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵ له بوارى كيميا بۆ ساڵى 2015 راگه‌يه‌نرا و به هه‌ريه‌ك له تۆماس لينداڵى سويدى، پۆل مۆدريچى ئه‌مه‌ريكايى، عه‌زيز سانچارى ئه‌مه‌ريكايى كه به ره‌چه‌ڵه‌ك له‌دايكبووى باكوورى كوردستانه، به‌خشرا.
لێژنه‌ى نۆبڵ له به‌رانبه‌ر دياريكردنى ئه‌و سێ كه‌سايه‌تييه بۆ به‌خشينى خه‌ڵاته‌كه رايگه‌ياند، كه توێژينه‌وه‌كانى ئه‌و سێ زانايه، تايبه‌ت بووه به ترشى ريبۆزى ناوه‌كى، كه په‌يوه‌ندى به چاره‌سه‌رى خانه شێرپه‌نجييه‌كانه‌وه هه‌يه.
لێژنه‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كه بڕياردراوه ئه‌و سێ زانايه به خه‌ڵاتى نۆبڵ پاداشت بكرێن و لێكۆڵينه‌وه‌كه‌يان له بوارى بووژاندنه‌وه ترشى ريبۆزى ناوه‌كييه و چاره‌سه‌رى خانه شێرپه‌نجييه‌كان ده‌كات، به‌تايبه‌تيش تووشبوونى شێرپه‌نجه به هۆكاره‌كانى به‌ركه‌وتن به تيشكى سه‌روو وه‌نه‌وشه‌يى.
عه‌زيز سانچار، ساڵى 1946 له شارۆچكه‌ى ساورى پارێزگاى ماردينى باكوورى كوردستان له‌دايكبووه.
ئه‌لفرێد نۆبڵى سويدى و دۆزه‌ره‌وه‌ى ديناميت، له ساڵى 1895ه‌وه خه‌ڵاتى نۆبڵى داهێنا، كه ساڵانه به‌و كه‌سانه ده‌درێت، توێژينه‌وه‌يه‌كى گرنگ ئه‌نجام بدات، ياخود داهێنانێك كه خزمه‌ت به مرۆڤايه‌تى بكات، خه‌ڵاته‌كه بريتييه له ميداليايه‌كى زێڕين و بڕه پاره‌يه‌ك كه يه‌ك مليۆن دۆلارى ئه‌مه‌ريكاييه.