کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌داته‌وه
دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ره‌خنه‌ى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرت و به‌كه‌مته‌رخه‌مى ناوبرد له‌هه‌مبه‌ر خزمه‌تكردنى ئه‌و ئاوارانه‌ى له كوردستان نيشته‌جێن، له وه‌ڵامدا جێگرى به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێ كه " سه‌ره‌ڕاى قه‌يرانى دارايى، ئاواره‌كان باش‌ترين خزمه‌تيان كراوه".
K24 – ھەولێر

جێگری بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ كاروباری نەتەوە یەكگرتووەكان، لەوەڵامی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كە رەخنەی لە رەوشی ئاوارەكانی ھەرێمی كوردستان گرتبوو رایگەیاند كه وێرای ھەبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە لە ھەرێمی كوردستان و بوونی جەنگ و قەیرانی دارایی، بەڵام حكوومەتی ھەرێم ئەوەی لەتوانایدا ھەبووە لە دابینكردنی پێداویستیەكانی رۆژانە بۆ ئاوارەكان درێغی نەكردووە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7.10.2010) دين‌دار زێبارى، جێگری بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ كاروباری نەتەوە یەكگرتووەكان، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى له شارى هه‌ولێردا كه په‌يامنێرى (K24)يش له‌وێ ئاماده‌يبوو، وه‌ڵامى ره‌خنه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى دايه‌وه‌و گوتى: "50%ى ئاوارەكانی عێراق لە ھەرێمی كوردستان نیشتەجێن ئەمە جگە لە چوونە بەرخوێندی زیاتر لە 200 ھەزار قوتابى ئاوارە لە پارێزگاكانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆك. لەگەل ھەموو ئەمانەشدا ئازادی ته‌واو دراوە بە ھەموو رێكخراوەكان تا بتوانن لە نزیكەوە سەردانی كامپی ئاوارەكان بكەن".
گوتيشى: "وه‌زاره‌تى سامانه سروشتييه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نزيكه 15 مليۆن دۆلارى بۆ هاوكاريكردنى ئاواره‌كان كوردستان خه‌رج كردووه، جگه له‌مه‌ش توانراوه 550 ناوه‌ندى ته‌ندروستى له گشت پارێزگاكانى كوردستان بۆ ئاواره‌كان بكاته‌وه‌و 3856 مامۆستاش له‌سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێنێت".