کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا ده‌ست به‌سه‌ر دراوى كانزايى داعشدا ده‌گرێت
شه‌ش كه‌سى بيانيش ده‌ستگير ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ده‌زگاى دژه تيرۆرى توركيا، له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنيندا، ده‌ستييان به‌سه‌ر بڕيك دراو داگرت، كه له‌لايه‌ن رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌رچووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (7.10.2015)، ده‌زگاى دژه تيرۆرى پارێزگاى غازى عه‌نتابى باكوورى كوردستان، رايگه‌ياند، له گه‌ڕه‌كى "ساوچيلى" ناوچه‌ى "شاهين به‌گ"دا، شه‌ش كه‌سى بيانييان ده‌ستگيركردووه، كه گومانييان لێده‌كرێت سه‌ر به داعش بن.
له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا هاتووه،له‌گه‌ڵ دهستگيركدنى ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك دراوى كانزايى و كه‌لوپه‌لى دروستكردنى دراوه‌كه داده‌گرن، كه له‌لايه‌ن داعشه‌وه كارى پێده‌كرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستگيركردنى شه‌ش كه‌سه‌كه‌دا، بڕێك دراوى كانزايى و كه‌لوپه‌لى دروستكردنى دراوه‌كه داده‌گرن، كه له‌لايه‌ن داعشه‌وه كارى پێده‌كرێت.
دواى داگيركردنى موسڵ له لايه‌ن رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه رايانگه‌ياند، كه داعش كار به دراوى عێراقى ناكات و دراوى سه‌رخۆى خۆى ده‌رده‌كات، ئه‌و رێكخراوه به‌هاى يه‌ك دينارى زێڕى رێكخراوى به‌رانبه‌ر به 143 دۆلارى ئهمهريكايى دياريكرد.